شێخ عەلی قەرەداغی: پشتگریکردن لە دەرکردنی فەلەستینییەکان لە خانووکانیان حەرامە

شێخ عەلی قەرەداغی سەرۆکی گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان راگەیاند، "داپۆشینی چاو لە بەرامبەر راگواستنەوەی زۆرەملێی گەلی غەززە بە پێی دین و عەقل و سروشت حەرامە."
یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان بانگیشتی جیهانی ئیسلامی و عەرەبی کرد کە پشتگری لە گەلی غەززە بکەن و رێگری لە هەوڵەکانی راگواستنەوەی زۆرەملێی فەلەستینییەکان بکەن.
شێخ عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان راگەیاند، "داپۆشینی چاو لە بەرامبەر راگواستنەوەی زۆرەملێی گەلی غەززە بە پێی دین و عەقل و سروشت حەرامە. ئەمە بە واتای خیانەتێکی گەورەیە بە دۆزی فەلەستین."
یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان رایگەیاند کە بە نیگەرانی و ئیدانەکردنی زۆرەوە دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بەدواداچوون دەکات. بە تایبەتی بە توندی ئیدانەی بانگەوازە مەترسیدارەکانی سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ ئاوارەکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە بۆ وڵاتانی دراوسێ یان ناوچەکانی دیکە.
شێخ عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە بانگەوازانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەها مرۆییەکانن و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی دەکەن.
شێخ قەرەداغی ئاماژەی بەوەدا کە پشتیوانیکردن لە ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا بە شەریعەت قەدەغەیە و خیانەتێکی گەورەیە لە دۆزی فەلەستین. ناوبراو باسی لەوەش کرد کە مسوڵمانان دەبێت بە هەموو ئامرازە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانیان داکۆکی لە مافی برا فەلەستینییەکانیان بکەن.
هەروەها رایگەیاند کە هاوکاری لەگەڵ دوژمنی داگیرکەر مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئیمان و نیشتمانپەروەری و ناسنامەی نەتەوەیی دروست دەکات.
ناوبراو رایگەیاند کە ئەم پرسە نەک تەنیا فەلەستینییەکان بەڵکو هەموو مرۆڤایەتی دەگرێتەوە و هەموو ئایینە ئیلاهییەکان و یاسا مرۆیی و ئەخلاقییەکان دژی ئەم نادادپەروەرییە وەستاون.
شێخ قەرەداغی رایگەیاند کە کۆچی زۆرەملێ یەکێکە لە خراپترین شێوەکانی گۆشەگیری بەکۆمەڵ، هەرگیز ناتوانرێت قبوڵ بکرێت و بە هیچ بیانوویەک پشتگوێ بخرێت.
لە کۆتاییدا یەکێتی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جیهانی ئازاد کرد کە هەڵوێستێکی ڕوونیان هەبێت بەرامبەر بەم بانگەوازە مەترسیدارانە و پابەندبن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێوەرەکانی مافی مرۆڤ بەبێ جێبەجێکردنی دوو ستاندارد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حکومەتی سوودان رایگەیاند، لە چەند ڕۆژێکدا لە هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرای نیمچە سەربازی بۆ سەر گوندەکانی ویلایەتی نیلی سپی، ٤٣٣ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٩١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٢٢ کەس.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە باشوور ٢ ئەندامی پەکەکە کوژران.
سوپای ئۆکراینا خەتی نێودەوڵەتی نەوتی رووسیای کردە ئامانج کە لە کازاخستانەوە نەوت دەگوازێتەوە بۆ ئەوروپا.