عێراقچی: ئێران دانوستانی لەسەر بنەمای لۆژیک و ڕێزی بەرانبەر دەوێت

سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، "ئێران بەردەوام نیشانی داوە کە بەتواوەتی بەدوای دانوستان لەسەر بنەمای سەربڵندی، لۆژیک و ڕێزی بەرانبەرە."
سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی رێککەوتنی ناوۆکی باسی لەوە کرد، "لایەنی بەرانبەری ئێمە واتا ئەمریکا پشتی لە ڕێککەوتنێکی چەند لایەنەی نێودەوڵەتی کرد و لە نێوان دانوستانەکاندا هەرێمی ئاسمانی ئێمەی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێمە کە لە ژێر چاوەدێری چاوەدێرانی هەمیشەیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بوو. هێرشێک کە دەیتوانی کارەساتێکی ژینگەیی و مرۆیی وەکو هێرۆشیما و ناکازاکی لێبکەوێتەوە و نەک هەر ئاسایش و تەندروستی خەڵکی ئاسایی ئێران بەڵکوو خەڵکی ناوچەکەشی بۆ چەندین ساڵە بخاتە ژێر کاریگەرییەوە."
هەروەها وتی، "دیپلۆماسی ڕێگایەکی دوولایەنەیە و ئەوە ئەمریکا بوو کە دانوستانەکانی داخست و ڕووی کردە هێرشی سەربازی. کەواتە گرینگ ئەوەیە کە بەرپرسیارێتی هەڵەکانی قبووڵ بکات. هەروەها زەروورییە کە نیشانەیەکی ڕوون لە گۆڕانی هەڵسوکەوت ببینرێت. پێویستە ئەو دڵنیاییە بدرێت کە جارێکی دیکە و لە میانەی دانوستانەکاندا ئەمریکا هەوڵی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران نادات."
عیڕاقچی لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە دۆنالد ترامپ پاگەندەی کردووە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا کە لە ١٣ بۆ ٢٥ی حوزەیران ئەنجام درا، لەناوچووە. لە حاڵێکدا کە ڕافائێل گرۆسی، بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، رایگەیاندووە کە ئەو بەرنامە بەس بۆ چەند مانگ دواکەوتووە، زیادی کرد، "دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێمە کە هەموویان لە ژێر چاوەدێری ئاژانس بوون، خەسار جیدیان بەرکەوتووە و ئێمە ئێستا خەریکی لێکدانەوەی خەسارەکانین. ئێمە لە پێگەیەکداین کە دەتوانین بۆ ئەو هەوڵە داوای غەرامە بکەین. پاگەندەی لەناوبردنی تەواوی ئەو بەرنامە یان داواکاری لە وڵاتێک بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی ئاشتیخوازانەکەی - کە ئامانجی بەکارهێنان لە بوارەکانی وزە، پزیشکی، دەرمانسازی و کشتوکاڵە- هەڵەیەکی لێکدانەوەییە."
هەروەها راشیگەیاند، "ئەوە پێداویستییەکانی ئێمەیە کە ئاستی پیتاندن دیاری دەکات، ئێمە سەردەمێک ڕەقەمێکی یەک ڕەقەمیمان لەبەرچاو بوو. دواتر بینیمان کە بۆ ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تاران کە بۆ بەکارهێنانی دەرمانی و ڕادیۆ دەرمانییە و وڵاتی فرۆشیار کە ئەرژەنتین بوو، بەڵێنی خۆی جێبەجێ نەکرد، ئاستی ٢٠ لەسەدمان بۆ هەمان کار بەرهەم هێنا. دوای ئەوە گەییشتینە ئاستی سەدا ٦٠ تا نیشانی بدەین کە هەڕەشە و گوشارەکان ڕێگا چارە نییە. بنەمای پیتاندنیش هەم ماف و هەم پێداویستی ئێرانە بەڵام وردەکاریەکەی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک یەکسان، بەرانبەر و دەستەبەرکراو دەتوانرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت."
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، "هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بێدەنگی راگرتنی وڵاتانی ڕۆژاوایی نەک هەر پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەڵکو هێرشێکی ئاشکرا بۆ سەر سیستەمی قەدەغە پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی دێتە ئەژمار."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆامری سوریا کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی لە ئازەربایجان بوو لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبوویەوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، کەرەستەی بیناسازی سەر بە کۆمەڵێک داگیرکەری جوولەکە توندڕەوەکان هێرشیان کردە سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی جەنین، لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و ڕووبەرێکی زۆری زەوی فەلەستینییەکان بە بولدۆزەر لەناو برد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٨٨٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٨ هەزار و ٩٥ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و لانیکەم ١١ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.