بەڕێوبەری کاروباری نووسینی ئەو گۆڤارەی سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد کردبوو دەستبەسەر کرا

ئاسلان ئۆزدەمیر بەڕێوبەری کاروباری نووسینی گۆڤاری لەمان کە سووکایەتی بە پێغەمبەرانی خودا حەزرەتی موحەممەد و حەزرەتی مووسا کردبوو لە فڕۆکە دەستبەسەر کرا.
ئۆزدەمیر کاتێک بە فڕۆکە لە فەڕەنساوە دەهاتە تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوول دەستبەسەر کرا.
لە ئەنجامی لێپرسینەوەی داواکاری لە تورکیا ئاسلان ئۆزدەمیر بەڕێوبەری کاروباری نووسینی گۆڤاری لەمان کە سووکایەتی بە پێغەمبەرانی خودا حەزرەتی موحەممەد و حەزرەتی مووسا کردبوو لە فڕۆکە دەستبەسەر کرا.
پێشتر لە ئەنجامی لێپرسینەوەکەدا دۆغان پەهلیوان ئامادەکاری کاریکاتۆرەکە بە تۆمەتی "سووکایەتی بە سەرۆک کۆمار" و "هاندانی خەڵک بەرەو کین و دوژمنایەتی یان سووکایەتی کردن" زافەر ئاکنار بەڕێوبەری کاروباری نووسینی گۆڤاری لەمان، عەلی یاوز بەڕێوبەری گۆڤارەکە و جەبرائیل ئۆکچو گرافیکەری گۆڤارەکە بە تۆمەتی "هاندانی خەڵک بەرەو کین و دوژمنایەتی یان سووکایەتی کردن" دەستبەسەر کرابوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی واشتنۆنی ئەمریکا هەلیکۆپتێرێکی سەربازی لە کاتی مەشق و ڕاهێنان کەوتە خوارەوە و بووە هۆی مردنی ٤ سەرباز.
ترامپ بەنیازە ڕەزامەندیی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی کەرەستە و چەک بە رژێمی داگیرکەر بە بەهای ٦.٤ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت.
لە شاری جەلال ئابادی پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەهۆی فڕۆشتنی دەرمان بە ١٧ هێندەی نرخی ئاساییەکەی داخرا.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ڕۆژنامەی ٢٦ی ئەیلوول لە شاری سەنعا، کوشندەترین هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.