لە پاکستان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ ١١٦ کەس بەرزبووەوە

بەهۆی باران بارینی وەرزی گەرما و لافاوێکی خێرا لە پاکستان ١١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥٣ کەسیش بریندار بوون.
دەسەڵاتی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان رایگەیاند، لە ٢٦ی حوزەیرانەوە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی وەرزی گەرما و لافاوێکی خێرا لە سەرانسەری پاکستان، ١١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی دەسەڵاتی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە و ٤١ کەسیش بریندار بوون.
زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە پارێزگای پەنجاب لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تۆمار کراوە کە ٤٤ کەس بووە، لە دوای ئەویش پارێزگای خەیبەر پختونخوا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بە ٣٧ کەس، لە باشووری وڵات لە پارێزگای سند بە ١٨ کەس و لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات لە بەلوچستان بە ١٦ حاڵەت.
دەسەڵاتی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی پاکستان بڵاویکردەوە، لە کشمیر کە لەلایەن پاکستانەوە بەڕێوەدەبرێت، کەسێک گیانی لەدەستداوە و ٥ کەسیش بریندار بوون، لەکاتێکدا لە گیلگت-بالتستان و خاکی پایتەختی ئیسلام ئاباد هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دەسەڵاتەکە هۆشداری داوە لە ئەگەری لافاوێکی خێرا لە بەشێک لە پارێزگاکانی پەنجاب، خیبەر پختونخوا و بەلوچستان، چونکە پێشبینی دەکرێت بارانبارینی بەخوڕ تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله لە وتارەکەیدا لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی عەلی کەرەکی، رایگەیاند کە ئەوان درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دژ بە رژێمی سەهیۆنی دەدەن.
دوابەدوای ئاگربەست لە سوەیدا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە هەموو هۆزەکان کرد یەکبگرن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەری سوریا تاکە ئەرکی دەوڵەتە و هۆشداریشی دا لە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٧٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٤٨٥ کەس.
ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە ئیسلامییەکان و کۆمەڵەی زانایان لە سەرانسەری جیهان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر خاکی سوریایان شەرمەزار کرد.