تانکەکان بەرەو ناوەندی شاری غەززە پێشڕەوی دەکەن

سوپای رژێمی سەهیۆنی هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد. تانکەکان دەچنە ناو ناوەندی شارەکە، هاوکات بۆردومانی توندی ئاسمانی و هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوامە.
سوپای رژێمی بکوژ هێرشێکی زەمینی بەرفراوان بۆ سەر ناوەندی شاری غەززە دەستپێکردووە. تانکەکان بەرەو ناو شارەکە پێشڕەوی دەکەن و بۆردومانی ئاسمانی چڕ بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی رژێمی سەهیۆنی و هەلیکۆپتەرەکانی ئاپاچی بەردەوامە. تا تەلئەبیب دەنگی تەقینەوە بیستراوە و دەوترێت پەنجەرەکان لە شارۆچکەی نێتیڤۆتدا شکاون.
ئەم هێرشە کە ڕاستەوخۆ دوای سەردانەکەی مارکۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ خاکەکانی داگیرکراو دەستیپێکرد و لەلایەن دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت.
بەگوێرەی سەرچاوە فەلەستینییەکان، داگیرکاری و گەماڕۆ کە ئێستا لە ڕۆژی ٧١١ی خۆیدایە، وێرانکارییەکی بەرفراوانی دروست کردووە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار کەس و تەنها ئەمڕۆ ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
ناوەندە تەندروستییەکانی غەززە ڕایانگەیاندووە کە ماڵ و قوتابخانە و خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان کراونەتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر بریندار بوونەتە و بەشێک لە فەلەستینیەکان لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.
رژێمی سەهیۆنی ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی غەززەی کردە ئامانج و زیانێکی زۆری بە خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی گەیاند. قوتابخانە و مزگەوت و نەخۆشخانە و ماڵەکان وێران بوون و لەسەدا ٨٨ی غەززە بەهۆی شەڕەکەوە زیانیان بەرکەوت.
نزیکەی ٢ ملیۆن کەس لە غەززە لە بارودۆخی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و برسێتییەکی تونددا دەژین.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، تا ئێستا ٦٤ هەزار و ٨٧١ کەس شەهید بوون و ١٦٤ هەزار و ٦١٠ کەسیش بریندار بوون و زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیش بێسەروشوێنن لە هێرشەکاندا. هەروەها منداڵان، ژنان، کارمەندانی چاودێری تەندروستی و مەدەنییەکان بە شێوەیەکی زۆر کراونەتە ئامانج.
حەماس هێرشەکانی ڕژێمی سەهیۆنی بە هەڵمەتێکی سیستماتیکی لەناوبردن وەسف دەکات کە ئامانج لێی بەتاڵکردنەوەی ناوەندی شار و ترساندنی دانیشتوان بۆ ملکەچبوونە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەحموود مەردەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند، "لەسێدارەدانی مەیدانی لە قەلقیلیا، درێژەپێدەری سیاسەتی تیرۆر و کردەوە دڕندانەکانی 'ئیسرائیل'ـە."
وەقفی یەتیمەکان کە کاری هاوکاری بۆ منداڵانی یەتیم و کەمدەرامەت ئەنجام دەدات، لەم مانگەدا مووچەی یەتیمەکانی نێجیریای گەیاندە خاوەنەکانیان.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی شانازی بە هێرشەکانی داگیرکاری کرد و وتی، "غەززە دەسووتێت." لە هەمان کاتدا بنەماڵەی ئەسیرەکان نەتانیاهۆیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە ئاگاداری خۆیان بە درێژەدان بە هێرشەکان ئازیزانیان بۆ مەرگی خۆیان ناردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.