قەناسبەدەستێکی سەهیۆنی: ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی وەرگرتنی هاوکاریدا کوشتوومن لە ژماردن دەرچووە

قەناسبەدەستێکی سەهیۆنی بە ڕۆژنامەی "ها ئارتس"ی رژێمی داگیرکەر ڕاگەیاند کە "ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی وەرگرتنی هاوکاریدا کوشتوومن لە ژماردن دەرچووە."
ڕۆژنامەی "ها ئارتس"ی رژێمی سەهیۆنی، لە زاری قەناسبەدەستێکی سوپای داگیرکەر پەردەیەکی دیکەی لەسەر تاوانەکانی سەربازانی لە جەنگی دژی غەززەدا هەڵدایەوە.
ئەو سەربازەی داگیرکەر لە ڕۆژنامەی داگیرکەر باسی لەوە کردووە، "ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی هاوکاری کوشتوومن نازانم، بەڵام زۆر بوون و لەنێویاندا منداڵیش هەبوون."
سەربازەکەی داگیرکەر لە بەشێکی دیکەی دانپێدانانەکەیدا باسی لەوە کردووە کە تاوانی جەنگی ئەنجام داوە و وتویەتی، "لەکاتی پاراستنی هاوکارییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە، سنووری نادیار و ناڕوون (بەبێ ئاگادارکردنەوە) دادەنێین و تەقە لە هەر کەسێک دەکەین کە لێی بپەڕێتەوە."
وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە نوێترین ئاماری خۆیدا سەبارەت بە شەهیدانی وەرگرتنی هاوکاری ڕایگەیاند کە کۆی گشتیی شەهیدانی ئەم بەشە گەیشتووەتە ٢ هەزار ٤٩٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش زیاترە لە ١٨ هەزار ١٣٥ کەس.
لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ ڤیدیۆی سەربازێکی سەهیۆنی بڵاوکرایەوە کە بە ئاشکرا شانازیی بە کوشتنی منداڵان و ساواکان لە غەززە دەکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەحموود مەردەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند، "لەسێدارەدانی مەیدانی لە قەلقیلیا، درێژەپێدەری سیاسەتی تیرۆر و کردەوە دڕندانەکانی 'ئیسرائیل'ـە."
وەقفی یەتیمەکان کە کاری هاوکاری بۆ منداڵانی یەتیم و کەمدەرامەت ئەنجام دەدات، لەم مانگەدا مووچەی یەتیمەکانی نێجیریای گەیاندە خاوەنەکانیان.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی شانازی بە هێرشەکانی داگیرکاری کرد و وتی، "غەززە دەسووتێت." لە هەمان کاتدا بنەماڵەی ئەسیرەکان نەتانیاهۆیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە ئاگاداری خۆیان بە درێژەدان بە هێرشەکان ئازیزانیان بۆ مەرگی خۆیان ناردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.