قەناسبەدەستێکی سەهیۆنی: ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی وەرگرتنی هاوکاریدا کوشتوومن لە ژماردن دەرچووە

قەناسبەدەستێکی سەهیۆنی بە ڕۆژنامەی "ها ئارتس"ی رژێمی داگیرکەر ڕاگەیاند کە "ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی وەرگرتنی هاوکاریدا کوشتوومن لە ژماردن دەرچووە."
ڕۆژنامەی "ها ئارتس"ی رژێمی سەهیۆنی، لە زاری قەناسبەدەستێکی سوپای داگیرکەر پەردەیەکی دیکەی لەسەر تاوانەکانی سەربازانی لە جەنگی دژی غەززەدا هەڵدایەوە.
ئەو سەربازەی داگیرکەر لە ڕۆژنامەی داگیرکەر باسی لەوە کردووە، "ژمارەی ئەو کەسانەی لە کاتی چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی هاوکاری کوشتوومن نازانم، بەڵام زۆر بوون و لەنێویاندا منداڵیش هەبوون."
سەربازەکەی داگیرکەر لە بەشێکی دیکەی دانپێدانانەکەیدا باسی لەوە کردووە کە تاوانی جەنگی ئەنجام داوە و وتویەتی، "لەکاتی پاراستنی هاوکارییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە، سنووری نادیار و ناڕوون (بەبێ ئاگادارکردنەوە) دادەنێین و تەقە لە هەر کەسێک دەکەین کە لێی بپەڕێتەوە."
وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە نوێترین ئاماری خۆیدا سەبارەت بە شەهیدانی وەرگرتنی هاوکاری ڕایگەیاند کە کۆی گشتیی شەهیدانی ئەم بەشە گەیشتووەتە ٢ هەزار ٤٩٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش زیاترە لە ١٨ هەزار ١٣٥ کەس.
لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ ڤیدیۆی سەربازێکی سەهیۆنی بڵاوکرایەوە کە بە ئاشکرا شانازیی بە کوشتنی منداڵان و ساواکان لە غەززە دەکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
٩٤ ساڵ بە سەر شەهید بوونی عومەر موختار ناسراو بە شێری بیابان تێپەڕی کە لە بەرامبەر داگیرکەریی ئیتالیا خۆڕاگریێکی گەورە ئەنجام دا.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی فەلەستین بڕیاری رژێمی سەهیۆنی بۆ زەوتکردنی حەوشەی مزگەوتی ئیبراهیمی شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێشێلکردنی یەکپارچەیی مێژوویی و ئایینی ئەو شوێنە پیرۆزە تەحەمول ناکرێت.
مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشتگیری لەو داگیرکارییە وشکانییە دەکەن کە رژێمی داگیرکەر لە غەززە بۆ داگیرکردنی تەواو دەستیپێکردووە.
رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر غەززە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣٨ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.