وەزارەتی ئەوقافی فەلەستین بڕیاری رژێمی سەهیۆنی بۆ زەوتکردنی مزگەوتی ئیبراهیمی ڕەتکردەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی فەلەستین بڕیاری رژێمی سەهیۆنی بۆ زەوتکردنی حەوشەی مزگەوتی ئیبراهیمی شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێشێلکردنی یەکپارچەیی مێژوویی و ئایینی ئەو شوێنە پیرۆزە تەحەمول ناکرێت.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی فەلەستین بڕیاری رژێمی سەهیۆنی بۆ دەستبەسەرداگرتنی حەوشەی مزگەوتی ئیبراهیمی ڕەتکردەوە. وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ئەو بڕیارە زیان بە بەهای مێژوویی و ڕۆشنبیری مزگەوتەکە دەگەیەنێت و پێشێلکردنی دەسەڵاتی تایبەتی وەزارەتە بۆ نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا وەبیری هێنایەوە کە مزگەوتی ئیبراهیم شوێنێکی میراتی ڕۆشنبیرییە و لەلایەن یونسکۆوە دانپێدانراوە و هەربۆیە هەر گۆڕانکارییەک لە هەر توخمێکی مزگەوتەکە قەدەغەیە.
لە دوایین کۆبوونەوەی یونسکۆدا جەخت کرایەوە کە دەستێوەردانەکانی رژێمی سەهیۆنی بە تایبەتی ئەوانەی کە سەقفی حەوشەکەیان دەکەنە ئامانج، بەبێ ڕەزامەندی فەلەستین یان ئاگادارکردنەوەی ناوەندی میراتی جیهانی قەدەغە کراوە. هەروەها ئەم کارە بە پێشێلکردنی بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی شەمگار ڕاگەیەندرا کە دوای کۆمەڵکوژی مزگەوتی ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزرا.
وەزارەتەکە باسی لەوە کردووە کە ئامانجی کردەوەکانی رژێمی سەهیۆنی گۆڕینی مزگەوتەکە بووە بە پەرستگای تەنیا جوولەکەکان و نەهێشتنی دەسەڵاتی وەزارەتەکە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم کارانە مەترسییەکی جددی بۆ سڕینەوەی ناسنامەی ئیسلامی و مێژوویی مزگەوتەکە دروست دەکەن.
سەرەڕای ئەوەش، دامەزراوە ناوخۆییەکان و خەڵکی گشتی لە شاری ئەلخەلیل بانگهێشت کران بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی چالاکانە بگێڕن لە پاراستنی مزگەوتەکە و بەشداریکردن لە چالاکییە ئاینییەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەحموود مەردەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند، "لەسێدارەدانی مەیدانی لە قەلقیلیا، درێژەپێدەری سیاسەتی تیرۆر و کردەوە دڕندانەکانی 'ئیسرائیل'ـە."
وەقفی یەتیمەکان کە کاری هاوکاری بۆ منداڵانی یەتیم و کەمدەرامەت ئەنجام دەدات، لەم مانگەدا مووچەی یەتیمەکانی نێجیریای گەیاندە خاوەنەکانیان.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی شانازی بە هێرشەکانی داگیرکاری کرد و وتی، "غەززە دەسووتێت." لە هەمان کاتدا بنەماڵەی ئەسیرەکان نەتانیاهۆیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە ئاگاداری خۆیان بە درێژەدان بە هێرشەکان ئازیزانیان بۆ مەرگی خۆیان ناردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.