شێری بیابان: عومەر موختار

٩٤ ساڵ بە سەر شەهید بوونی عومەر موختار ناسراو بە شێری بیابان تێپەڕی کە لە بەرامبەر داگیرکەریی ئیتالیا خۆڕاگریێکی گەورە ئەنجام دا.
٩٤ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی عومەر موختار کە وەکو "شێری بیابان" ناودارە تێپەڕیوە کە بەهۆی تێکۆشانەکەی لە دژی داگیرکەرانی ئیتالیان لە وڵاتی لیبیا ناودار بووە.
عومەر موختار کە لە کاتی تێکۆشان لە دژی موستەعمیرەی ئیتالیا شەڕی دەکرد دەست بە سەر کرا و لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا لە سێدارە درا و شەهید بوو.
لە ساڵی ١٩٢٢ لە ئیتالیا فاشیستەکان بوونەتە دەسهەڵاتدار و دەستیان بە سیاسەتی ئیستیعمار کردنی لیبیا کرد.
عومەر موختار لە دژی ئەو رەوشە لە ساڵی ١٩٢٣ لە بەرکە دەستی بە جوڵانەوەیەکی خۆڕاگریی نوێ کرد و تا ساڵی ١٩٣١ بەردەوام بوو.
لە ١١ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٣١ لە ئەنجامی شەڕێکدا لە لایەن ئیتالیانەکان بە دیل گیرا. لە ١٥ی ئەیلوولی ١٩٣١ لە ئەنجامی دانیشتنێکی ساختەی دادگا دادگایی کرا و بڕیاری لە سێدارەدان بۆی دەرکرا.
لە کەمپێکی کۆکردنەوە لە پێش چاوی هەزاران لیبیایی بە ئارامی چووە سەر کورسی و لە سێدارە درا. کاتێک لە سێدارە دەدرا ئەو ئایەتانەی کۆتای سورەتی فەجر دووبارە دەکرد، "يَٓا اَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُۗ ﴿٢٧﴾ اِرْجِع۪ٓي اِلٰى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةًۚ ﴿٢٨﴾."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەحموود مەردەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند، "لەسێدارەدانی مەیدانی لە قەلقیلیا، درێژەپێدەری سیاسەتی تیرۆر و کردەوە دڕندانەکانی 'ئیسرائیل'ـە."
وەقفی یەتیمەکان کە کاری هاوکاری بۆ منداڵانی یەتیم و کەمدەرامەت ئەنجام دەدات، لەم مانگەدا مووچەی یەتیمەکانی نێجیریای گەیاندە خاوەنەکانیان.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی شانازی بە هێرشەکانی داگیرکاری کرد و وتی، "غەززە دەسووتێت." لە هەمان کاتدا بنەماڵەی ئەسیرەکان نەتانیاهۆیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە ئاگاداری خۆیان بە درێژەدان بە هێرشەکان ئازیزانیان بۆ مەرگی خۆیان ناردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.