رووداوێکی هاتوچۆ لە کرماشان: ٤ کوژراو

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە لە سەر ڕێگای ڕوانسەر-پاوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل رووی دا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی بەرپرسانی فڕیاگوزاری، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا کە ٣یان ئافرەت بوون.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی یەتیمەکان کە کاری هاوکاری بۆ منداڵانی یەتیم و کەمدەرامەت ئەنجام دەدات، لەم مانگەدا مووچەی یەتیمەکانی نێجیریای گەیاندە خاوەنەکانیان.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی شانازی بە هێرشەکانی داگیرکاری کرد و وتی، "غەززە دەسووتێت." لە هەمان کاتدا بنەماڵەی ئەسیرەکان نەتانیاهۆیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە ئاگاداری خۆیان بە درێژەدان بە هێرشەکان ئازیزانیان بۆ مەرگی خۆیان ناردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٨ کەس کە ١٤٦یان منداڵن.