١٠٨ شەهید لە یەک ڕۆژدا لە غەززە: نەخۆشخانەکان پڕبوون لە تەرمی منداڵ و ئافرەتەکان

رژێمی سەهیۆنی ڕۆژی سێشەممە لە کۆمەڵکوژییەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشووری غەززە، ١٠٨ فەلەستینی شەهید کرد. نەخۆشخانەکان پڕ بوون لە تەرمی منداڵان و ژنان، لە کاتێکدا داگیرکەران بەردەوام بوون لە ئامانجکردنی ماڵ و خێمەکان.
ژمارەی ئەو شەهیدانەی لە هێرشەکانی ڕۆژی سێشەممەی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە کوژراون، گەیشتووەتە ١٠٨ کەس، سەرچاوە تەندروستییەکان ڕایانگەیاندووە کە ٩٣ کەس لەو شەهیدانە لە باکوور و ٩ کەسیان لە ناوچەی ناوەڕاست و شەش کەسیان لە باشوور بوون.
تەرمی ٦٤ شەهید گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شیفا، ٢٤ شەهید بۆ نەخۆشخانەی ئەلئەهلی عەرەب (مەعمەدانی)، ٥ شەهید بۆ نەخۆشخانەی قودس، ٣ بۆ نەخۆشخانەی ئەلعەودە، ٦ شەهید بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا و ٦ شەهید بۆ نەخۆشخانەی ناسر.
لە شەودا ماڵێک لە کەمپی پەنابەرانی شاتی لەلایەن فڕۆکە داگیرکەرەکانەوە کرایە ئامانج؛ لەو هێرشەدا ٢ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
هەروەها داگیرکەران ماڵ و باڵەخانەکانی ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتیشیان بە ڕۆبۆتی پڕ تەقەمەنی تەقاندەوە. خانووە تەنیشت یەکترەکان کە خێزانە گەورەکانیان تێدایە و چادرەکانی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی ئاوارە ڕاستەوخۆ کرانە ئامانج.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامن، کۆی گشتی شەهیدانی غەززە گەیشتووەتە ٦٤ هەزار و ٩٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٦٥ هەزار و ٣١٢ کەس.
هەروەها ٤٢٨ کەس بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە؛ ١٤٦ کەسیان منداڵ بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای یەمەن ئۆپڕاسیۆنێکی دیکەی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دایەوە و ناوچەکانی گرنگی ستراتیژیی رژێمی داگیرکەری کردە ئامانج.
ڕێوڕەسمێک بۆ ماڵئاوایی لە ٣٢ ڕۆژنامەنووس کە لە بۆردومانی سەهیۆنییەکان لە شاری سەنعا شەهید بوون، بەڕێوەچوو.
مەحموود مەردەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیاند، "لەسێدارەدانی مەیدانی لە قەلقیلیا، درێژەپێدەری سیاسەتی تیرۆر و کردەوە دڕندانەکانی 'ئیسرائیل'ـە."