یەمەن بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکانی لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی

سوپای یەمەن ئۆپڕاسیۆنێکی دیکەی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو ئەنجام دایەوە و ناوچەکانی گرنگی ستراتیژیی رژێمی داگیرکەری کردە ئامانج.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەواڵی ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازیی "جۆریی" (ناوازە)یان لە دژی رژێمی سەهیۆنی ڕاگەیاند. لیوا یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزەکانی سوپای یەمەن ڕایگەیاند کە لەم ئۆپڕاسیۆنەدا، مووشەکێکی بالیستیکی هایپرسیۆنیکی "فەلەستین ٢" بۆ کردنە ئامانجی "ئامانجێکی هەستیاری دوژمن" لە شاری یافا لە خاکی داگیرکراودا بەکارهێنراوە.
سەریع هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپڕاسیۆنە بە سەرکەوتوویی بە ئامانجەکانی خۆی گەیشتووە و بووەتە هۆی ئەوەی "ملیۆنان سەهیۆنی داگیرکەر" ڕوو لە پەناگاکان بکەن.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە ئەم ئۆپڕاسیۆنە لە چوارچێوەی پشتیوانی و پاڵپشتی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە غەززە و وەک وەڵامێک بۆ دەستدرێژییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر یەمەن ئەنجام دراوە.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد، هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەواڵی ئۆپڕاسیۆنێکی دیکەیان لەلایەن هێزی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەوە ڕاگەیاندووە کە تێیدا فڕۆکەخانەی "ڕامۆن" لە ناوچەی ئوم ئەلڕەشڕاش (ئیلات) لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو کراوەتە ئامانج.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی بانگەوازەکەی بۆ گەلانی ئوممەتی ئیسلامی بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی خۆیان بەرامبەر بە براکانیان لە غەززە کە ڕووبەڕووی جینۆساید، برسێتی و ئاوارەیی بوونەتەوە، هۆشداریی دا، "دەستدرێژییە تاوانکارییەکانی سەهیۆنییەکان دەگاتە وڵاتانی جیاواز، مەگەر ئەوەی گەلان و حکومەتەکان بۆ خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوە هەنگاو بنێن."
سەریع لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان تا ئەو کاتەی گەماڕۆ و هێرشەکەی سەر غەززە کۆتایی بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە پێکهاتەی ئێستا ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ساڵی ١٩٤٥یە.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس ئیدعاکانی وتەبێژی سوپای داگیرکەر بە "درۆیەکی ئاشکرا" وەسف کرد کە گوایە بەرخۆدان تاوەرە نیشتەجێبووەکانی شاری غەززەی بۆ مەبەستی سەربازی بەکارهێناوە.
رژێمی سەهیۆنی ڕۆژی سێشەممە لە کۆمەڵکوژییەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشووری غەززە، ١٠٨ فەلەستینی شەهید کرد. نەخۆشخانەکان پڕ بوون لە تەرمی منداڵان و ژنان، لە کاتێکدا داگیرکەران بەردەوام بوون لە ئامانجکردنی ماڵ و خێمەکان.