خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و هێڵی زەمینی لە غەززە پچڕا: ناتوانرێت بانگەواز بۆ یارمەتی بکرێت

خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و هێڵی زەمینی لە غەززە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی داڕما. کۆمپانیای پەیوەندییەکان ڕایگەیاند کە تیمەکان سەرەڕای بۆردومانی قورس بەردەوامن لە کارکردن بۆ چاککردنەوەی ئەو پچڕانەی کە بەهۆی ژێرخانی ئامانجدارەوە دروست بووە.
کۆمپانیای پەیوەندییەکانی فەلەستینی پچڕانێکی گەورەی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و تەلەفۆنی زەمینی لە غەززە و باکووری غەززە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەی ئەو کۆمپانیایەدا هاتووە کە هێڵە سەرەکییەکان بەهۆی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لەکارکەوتوون و تیمەکانیش شەو و ڕۆژ کاریان کردووە، بەڵام بارودۆخی ئەمنیی ئەو شوێنە وایکردووە کە چاکسازییەکان قورس بێت.
هەروەها ڕوانگەی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرنجی بۆ مەترسی داڕمانی تەواوەتی پەیوەندییەکان لە غەززە ڕاکێشا و ڕاپۆرتی دا کە رژێمی سەهیۆنی بە ئەنقەست بینا بەرزەکان و ژێرخانی پەیوەندییەکان دەکاتە ئامانج.
ڕوانگە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم هێرشانە بەشێکن لە ستراتیژێک کە ئامانج لێی "سڕینەوەی یادەوەری شارەکان و ناچارکردنی خەڵکی مەدەنی بۆ هەڵاتن و تەمومژاویکردنی بەڵگەکان" لە شارەکەدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سەنتەرانەی کە دەستەبەری کارپێکردنی تۆڕی پەیوەندییەکان دەکەن، بەهۆی کەمیی سووتەمەنییەوە وەستاون، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی داڕمانی تەواوەتی سیستەمەکە.
ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پچڕانی کارەکانی تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری ئیفلیج کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، نەتوانراوە بریندارەکان بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکان، هاوڵاتی مەدەنی کە لەژێر داروپەردوودا نێژراون نەیانتوانیوە داوای هاوکاری بکەن، هەماهەنگیی ئەمبولانس بەتەواوی پەککەوتووە.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە پچڕانی پەیوەندییەکان مەترسییەکی کوشندە وەک بۆردومانی ڕاستەوخۆ دروست دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ٦٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٥٤ هەزار و ٦٩٧ کەس.
گوندی حالەت ئەلدەبع لە ناوچەی مەساریف یەتا لە باشووری شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا، جارێکی دیکە بە تەواوی لەلایەن ڕژێمی سەهیۆنییەوە وێران کرا.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی زەمینی، بەردەوامە لە بۆردوومانی چڕی ئاسمانی و زەمینی و فڕۆکە، درۆن، تانک، زرێپۆش و کەرەستەی ئەندازیاری بۆ وێرانکردنی هەر شتێک لەسەر ڕێگەی بێت، بەکاردەهێنێت.
هێزی زەمینی سوپای ئێران پەردەی لەسەر ڕۆبۆتێکی سەربازی پێشکەوتوو بە ناوی "ئاریا" لادا.