دۆخی نالەباری دکتۆر حیسام ئەبو سەفیە لە زیندانی عۆفەر

ئیلیاس کوڕی ئەسیر دکتۆر حیسام ئەبو سەفیە، ڕایگەیاند کە پارێزەرەکەی دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی لە زیندانی عۆفەر، هەواڵی ئەوەی پێداوە کە زیاتر لە ٣٠ کیلۆگرام لە کێشی خۆی دابەزاندووە.
بە پێی هەواڵێکی ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین، ئیلیاس کوڕی ئەسیر دکتۆر حیسام ئەبو سەفیە ڕاگەیاند کە باوکی لە بارودۆخێکی زۆر سەختدا دەژی؛ داگیرکەران بێبەشیان کردووە لە بینینی تیشکی خۆر و تووشی نەخۆشیی پێست بووە، هەروەها لە خۆشووشتنیش بێبەش کراوە.
ئیلیاس جەختی کردەوە کە باوکی تا ئێستاش بەدەست برینەکانی دەناڵێنێت کە لە ڕانیدا ماونەتەوە، کە لە کاتی ئامادەبوونی لە کۆمەڵگەی پزیشکیی شیفا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کوادکۆپتەرەوە پێکراون. داگیرکەران نەیانبردووەتە لای نەشتەرگەر و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی لێکەوتەی مەترسیدار.
دکتۆر ئەبو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان، لە کاتی جەنگی کۆمەڵکوژیی رژێمی سەهیۆنی دژی غەززە بەدیل گیرا و بەپێی وتەی پارێزەرەکەی، چەندین جار لە زینداندا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گوندی حالەت ئەلدەبع لە ناوچەی مەساریف یەتا لە باشووری شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا، جارێکی دیکە بە تەواوی لەلایەن ڕژێمی سەهیۆنییەوە وێران کرا.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی زەمینی، بەردەوامە لە بۆردوومانی چڕی ئاسمانی و زەمینی و فڕۆکە، درۆن، تانک، زرێپۆش و کەرەستەی ئەندازیاری بۆ وێرانکردنی هەر شتێک لەسەر ڕێگەی بێت، بەکاردەهێنێت.
هێزی زەمینی سوپای ئێران پەردەی لەسەر ڕۆبۆتێکی سەربازی پێشکەوتوو بە ناوی "ئاریا" لادا.