نەعیم: لە کاتێکدا سوپای داگیرکەر ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکانی فروانتر دەکات دانوستان نابێت

باسم نەعیم یەکێک لە ڕابەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ڕاگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بەوەی کە گوایە دانوستانەکان دووبارە دەستیان پێکردووە هەموو کەس فریو دەدات و ئامانجەکەی شارندەوەی تاوانەکان و پلانەکانییە.
باسم نەعیم یەکێک لە ڕابەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە لێدوانێک بۆ تەلەڤیزیۆنی ئەلعەرەبی ڕاگەیاند کە سوپای داگیرکەر لە کاتی داگیرکاری زەوینی لە شاری غەززە ڕووبەڕووی بەرخۆدانی توندی گروپەکانی فەلەستینی دەبێت.
نەعیم ئاماژەی بەوە کرد کە داگیرکاری سەر شاری غەززە کاریگەری لە سەر ئەسیرەکانی داگیرکەریش دەبێت و لە کاتێکدا کە سوپای داگیرکەر ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکانی فراوانتر دەکات دانوستان نابێت.
نەعیم وتی، "پشتیوانی لە هەڵوێستی قەتەر دەکەین کە لە کاتێکدا کە هێرشەکان بەردەوام دەبێت باس کردن لە دانوستان بێ مانا دەبێت."
نەعیم باسی لەوە کرد کە دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و حکومەتەکەی تیروانینەکانی ڕاستڕەوی توندی داگیرکاریی پەسەند کردووە و رژێمی داگیرکەر ئەو شتانەی بە دانونستان بەدەستنهێناوە ناتوانێت بە هەڕەشە و فشاری سەربازی بەدەستبهێنێت.
مەجید ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕۆژی سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کردبوو کە لە کاتێکدا کە هێرش سەر شاری غەززە بەردەوامە و بەهۆی هێرشەکەی سەر قەتەر لە قۆناغی ئێستادا دانوستان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر مومکین نابێت.
سوپای داگیرکەر بانگێشتی گەلی شاری غەززە کردبوو کە بەرەو باشوور کۆچ بکەن و دەستی بە داگیرکاری زەوینی کردبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە پشتگری خێرخوازەکان لە وڵاتی یەمەن هاوکاری نەختینە بە سەر منداڵەکانی یەتیم دابەش کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ١٧٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٦ هەزار و ٧١ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٤٠ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.
زاکر جەلالی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان و ڕاوێژکاری وەزیر ڕاگەیاند، "بوونی سەربازەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەمان ئیتر مومکین نییە."