کارمەندانی بەندەرێکی ئیتالیا ڕێگرییان لە ناردنی چەک بۆ خاکە داگیرکراوەکان کرد

بەندەری ڕاڤێنا لە ئیتالیا، لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و بەپێی بەیاننامەیەکی دەرچوو لەلایەن شارەوانیی شارەکەوە، ڕەتی کردەوە دوو بار تەقەمەنی بۆ ناردن بۆ خاکە داگیرکراوەکان بار بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لەم چوارچێوەیەدا، ئەلێساندرۆ پاراتۆنی، سەرۆکی شارەوانیی ئەم شارە کە دەکەوێتە باکووری ئیتالیاوە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەهۆی ئازایەتیی هەندێک لە کارمەندانی بەندەرەکەوە، ڕاپۆرتگەلێکمان پێگەیشت سەبارەت بە بارکردنی دوو بار تەقەمەنی لە بەندەری ڕاڤێنا."
ناوبراو وتیشی، "دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەم هەواڵانە و ئەنجامدانی چەند ڕاوێژێک لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار، نامەیەک ئاراستەی بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە کرا کە بەڕێوەبەرایەتیی بەندەری ڕاڤێنا دەکات، و داوایان لێکرا هەموو ڕێوشوێنێکی یاساییی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بارکردنی ئەم بارانە بۆ خاکێک کە شاهیدی پێکدادانی چەکداری و پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، کە ئەمەش لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیشەوە جەختی لێکراوەتەوە."
ئەم بەرپرسە لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "هەمیشە لایەنێک هەیە کە دەبێت هەڵیبژێریت، ئەویش وەستانە لە پاڵ قوربانییە بێتاوانەکاندا، نەک حکومەتە تاوانبارەکان و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان. هەر بڕیارێکی دیکە و تەنانەت بێلایەنیش، بڕیارێکی سیاسییە."
دوای ناردنی ئەم پەیامە، کۆمپانیای بەڕێوەبەری بەندەری ڕاڤێنا ڕایگەیاند کە بارکردنی ئەم دوو بارە بۆ خاکە داگیرکراوەکان نایاساییە.
جێگای ئاماژەیە کە کارمەندانی بەندەرەکان لە هەندێک وڵاتی ئەوروپی وەک فەرەنسا، سوید و یۆنان، هەنگاوی هاوشێوەیان گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە ناردنی بارە چەکەکان بۆ خاکە داگیرکراوەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ١٧٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٦ هەزار و ٧١ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٤٠ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.
زاکر جەلالی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان و ڕاوێژکاری وەزیر ڕاگەیاند، "بوونی سەربازەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەمان ئیتر مومکین نییە."
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر ناوچەکانی باکوور، ناوەڕاست و باشووری کەرتی غزە، ٨ فەلەستینی شەهید بوون کە ٢یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.