دووشەممە ١٠ وڵات بە شێوەی فەرمی دان دەوڵەتی فەلەستین دەنێن

١٠ وڵاتی وەک فەرەنسا، بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا بڕیاریان داوە دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێن.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت. لە ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی ئەلیزەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نۆ وڵاتی دیکە هاوشانی فەرەنسا ئەم هەنگاوە دەگرنەبەر، بڕیارەکەش لە کۆنفرانسێکدا ڕادەگەیەنرێت کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت.
ماکرۆن لە ڕاگەیەندراوێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕاگەیاند، "داننان بە دەوڵەتی فەلەستین بەشێکە لە پلانێکی تۆکمەی ئاشتی کە تێیدا هەردوو فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان بە ئاسایش و ئاشتی دەژین."
بەگوێرەی سەرچاوەکانی کۆشکی ئەلیزە، ئەو وڵاتانەی دان بە فەلەستیندا دەنێن بریتین لە: فەرەنسا، بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، بەلجیکا، لۆکسمبۆرگ، پورتوگال، ماڵتا، ئەندۆرا، و سان مارینۆ. ماکرۆن و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بە هاوبەشی سەرۆکایەتی کۆنفرانسەکە دەکەن. بڕیارە بن سەلمان بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری کۆبوونەوەکە بکات.
ئەم هەنگاوە ڕووبەڕووی کاردانەوەی رژێمی سەهیۆنی بووەتەوە. حکومەتی داگیرکەر بیر لە هەنگاوەکانی وەک خێراکردنی لکاندنی کەناری ڕۆژئاوا و داخستنی کونسوڵخانەی فەرەنسا لە قودس دەکاتەوە. بەگوێرەی هەواڵێکی پۆڵەتیکۆ کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، حکومەتی داگیرکەر بیری لە "دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی فەرەنسا لە ئیسرائیل" کردووەتەوە.
فەرەنسا بە توندی وەڵامی دایەوە. دیپلۆماتکارێکی فەرەنسی بە لۆفیگارۆی ڕاگەیاندووە، ئەگەر کونسوڵخانەی فەرەنسا لە قودس دابخرێت، پاریس دەتوانێت تۆڵەی خۆی بکاتەوە. بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی ئەڵمانیا و هەنگاریا، سەپاندنی سزا بەسەر رژێمی داگیرکەر لەسەر ئاستی ئەوروپا لە ئێستادا مومکین نییە.
ماکرۆن لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دان بە فەلەستین دەنێت و دواتر زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەوانە بەریتانیا و کەنەدا و ئوسترالیا ڕایانگەیاند کە بڕیارێکی هاوشێوە دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕاگەیاند، وڵاتەکەی پابەندی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سزا لە لاهەی دەبێت کە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر و یۆڤ گالانت بەناو وەزیری پێشووی بەرگری رژێمی داگیرکەری دەرکردبوو.
کەسێک کە سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری رژێمی سەهیۆنی بە ناوی موساد دەکرد، لە شاری قوم لە ئێران لە سێدارە درا.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر گەڕەکی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ٢ کەس شەهید بوون.
کەتائیبی قەسام ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی کارەکانیان تەرمی دیلێکی دیکەی داگیرکەریان دەرهێناوەتەوە و ئەگەر بارودۆخ گونجاو بێت، تەرمەکە ڕادەست دەکەن.