کەتائیبی قەسام: دەتوانین تەرمێکی تر ڕادەست بکەین

کەتائیبی قەسام ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی کارەکانیان تەرمی دیلێکی دیکەی داگیرکەریان دەرهێناوەتەوە و ئەگەر بارودۆخ گونجاو بێت، تەرمەکە ڕادەست دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە کەناڵی تێلێگرامی کەتائیبی قەسام بڵاو کراوە ڕاگەیەندراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی گەڕانی ئەمڕۆدا تەرمی یەکێک لە دیلەکانی داگیرکەریان دۆزیوەتەوە.
قەسام ڕایگەیاند کە ئەگەر بارودۆخی سەر زەوی گونجاو بێت، تەرمەکە ڕادەستی دەکەن و دەشڵێت "جەخت دەکەینەوە کە هەر هەڵکشانی سەهیۆنییەکان دەبێتە ڕێگر لەبەردەم ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و هەڵکەندن و لابردنی تەرمەکان و ئەمەش توانای داگیرکەران بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی مردووەکانیان دوادەخات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەسێک کە سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری رژێمی سەهیۆنی بە ناوی موساد دەکرد، لە شاری قوم لە ئێران لە سێدارە درا.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر گەڕەکی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ٢ کەس شەهید بوون.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شارەکانی ڕامەلڵا و ئەلبیرە لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و دەیان فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.