رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە: ٣١ شەهید و ژمارەیەکی زۆر بریندار

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی دووبارە هێرشی کردە سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣١ کەس شەهید بوون.
سوپای داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هێرشەکانی بۆ سەر ناوەڕاست و باکووری غەززەی چڕکردەوە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ کەس شەهید بوون.
لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی خانووی خانەوادەی جەملە لە گەڕەکی توفاح ٤ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر گەڕەکی سەبرا کەسێک شەهید بوون و چەند کەسێکێش بریندار بوون.
نەخۆشخانەی عەودە ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرش سەر ئەو کەسانەی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسانی مانگی سوور ڕایانگەیاند، بە هۆی تەقەی هێزەکانی رژیمی سەهیۆنی لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەلقودس لە ناوچەی تەلهاوا ١٤ کەس بریندار بوون.
ڕژێمی زایۆنی بەردەوام بوو لە بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی لە ناوەندی شار و ناوچەکانی باکوور بە بۆردومانی توند. هێرشەکان بە تایبەتی ڕاستەوخۆ ئاوارەکان و ئەوانەی داوای یارمەتی دەکەن.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوکانی تەندروستی، ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣١ کەس شەهید بوونەتە و دەیان کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی واشتنۆنی ئەمریکا هەلیکۆپتێرێکی سەربازی لە کاتی مەشق و ڕاهێنان کەوتە خوارەوە و بووە هۆی مردنی ٤ سەرباز.
ترامپ بەنیازە ڕەزامەندیی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی کەرەستە و چەک بە رژێمی داگیرکەر بە بەهای ٦.٤ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت.
لە شاری جەلال ئابادی پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەهۆی فڕۆشتنی دەرمان بە ١٧ هێندەی نرخی ئاساییەکەی داخرا.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ڕۆژنامەی ٢٦ی ئەیلوول لە شاری سەنعا، کوشندەترین هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.