دوای ٢٥ ساڵ ئاڵای سوریا لە ئەمریکا بەرزکرایەوە

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە واشنتۆن ئاڵای سوریای هەڵکرد. باسی لە هەڵگرتنی سزاکان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە وتووێژەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و سیناتۆرەکانی ئەمریکا کرد.
لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان سووریا و ئەمریکا کرایەوە. ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە مەراسیمێکدا کە لە باڵیۆزخانەی سوریا لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، ئاڵای وڵاتەکەی بەرزکردەوە. ئەم هەنگاوە بە پێشهاتێکی مێژوویی دادەنرێت، بەو پێیەی لە ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵدا هیچ وەزیرێکی دەرەوەی سوریا سەردانێکی فەرمی بۆ ئەمریکا نەکردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی سوریا، سەردانەکەی شەیبانی دیداری چەند کەسایەتییەکی کۆنگرێسی ئەمریکا و کریستوفر لانداو جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای لەخۆگرتبوو. لە کۆبوونەوەکاندا تیشک خرایە سەر لابردنی سزاکانی سەر سوریا و بنیاتنانەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی ناوچەیی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاند، کە لانداو و تۆم باراک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سوریا لەگەڵ شەیبانی لەبارەی ئایندەی سوریا، پەیوەندییەکانی نێوان رژێمی سەهیۆنی و سوریا، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە لەگەڵ هێزەکانی سەهیۆنی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی دەرفەتە ئابوورییەکانی یەکتریان تاوتوێ کرد.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە بڕیارە بەم نزیکانە شەیبانی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆببێتەوە.
لە کاتێکدا ئیدارەی دیمەشق ڕایگەیاند کە ئەم سەردانە "خاڵێکی وەرچەرخانە لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا"، چاودێران ئەم هەنگاوەیان بە دانپێدانانی واشنتۆن بە حکومەتی نوێی سوریا لێککردەوە.
ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە هیچ وەزیرێکی دەرەوەی سوریا سەردانی واشنتۆنی نەکردووە، ئەم سەردانە دەکاتە پێشهاتێکی ناوازە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی واشتنۆنی ئەمریکا هەلیکۆپتێرێکی سەربازی لە کاتی مەشق و ڕاهێنان کەوتە خوارەوە و بووە هۆی مردنی ٤ سەرباز.
ترامپ بەنیازە ڕەزامەندیی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی کەرەستە و چەک بە رژێمی داگیرکەر بە بەهای ٦.٤ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت.
لە شاری جەلال ئابادی پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەهۆی فڕۆشتنی دەرمان بە ١٧ هێندەی نرخی ئاساییەکەی داخرا.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ڕۆژنامەی ٢٦ی ئەیلوول لە شاری سەنعا، کوشندەترین هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.