دوای ٢٥ ساڵ ئاڵای سوریا لە ئەمریکا بەرزکرایەوە

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە واشنتۆن ئاڵای سوریای هەڵکرد. باسی لە هەڵگرتنی سزاکان و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە وتووێژەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و سیناتۆرەکانی ئەمریکا کرد.
لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان سووریا و ئەمریکا کرایەوە. ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە مەراسیمێکدا کە لە باڵیۆزخانەی سوریا لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، ئاڵای وڵاتەکەی بەرزکردەوە. ئەم هەنگاوە بە پێشهاتێکی مێژوویی دادەنرێت، بەو پێیەی لە ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵدا هیچ وەزیرێکی دەرەوەی سوریا سەردانێکی فەرمی بۆ ئەمریکا نەکردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی سوریا، سەردانەکەی شەیبانی دیداری چەند کەسایەتییەکی کۆنگرێسی ئەمریکا و کریستوفر لانداو جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای لەخۆگرتبوو. لە کۆبوونەوەکاندا تیشک خرایە سەر لابردنی سزاکانی سەر سوریا و بنیاتنانەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی ناوچەیی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاند، کە لانداو و تۆم باراک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سوریا لەگەڵ شەیبانی لەبارەی ئایندەی سوریا، پەیوەندییەکانی نێوان رژێمی سەهیۆنی و سوریا، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە لەگەڵ هێزەکانی سەهیۆنی، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەرەپێدانی دەرفەتە ئابوورییەکانی یەکتریان تاوتوێ کرد.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە بڕیارە بەم نزیکانە شەیبانی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆببێتەوە.
لە کاتێکدا ئیدارەی دیمەشق ڕایگەیاند کە ئەم سەردانە "خاڵێکی وەرچەرخانە لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا"، چاودێران ئەم هەنگاوەیان بە دانپێدانانی واشنتۆن بە حکومەتی نوێی سوریا لێککردەوە.
ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە هیچ وەزیرێکی دەرەوەی سوریا سەردانی واشنتۆنی نەکردووە، ئەم سەردانە دەکاتە پێشهاتێکی ناوازە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ڕۆژنامەی ٢٦ی ئەیلوول لە شاری سەنعا، کوشندەترین هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ٢٠٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٦ هەزار و ٢٧١ کەس.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٢ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٤٢ کەس کە ١٤٧یان منداڵن.