ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٥ هەزار و ٢٠٨ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ٢٠٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٦ هەزار و ٢٧١ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٣٤ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٥ هەزار و ٢٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦٦ هەزار و ٢٧١ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی واشتنۆنی ئەمریکا هەلیکۆپتێرێکی سەربازی لە کاتی مەشق و ڕاهێنان کەوتە خوارەوە و بووە هۆی مردنی ٤ سەرباز.
ترامپ بەنیازە ڕەزامەندیی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی کەرەستە و چەک بە رژێمی داگیرکەر بە بەهای ٦.٤ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت.
لە شاری جەلال ئابادی پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەهۆی فڕۆشتنی دەرمان بە ١٧ هێندەی نرخی ئاساییەکەی داخرا.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ڕۆژنامەی ٢٦ی ئەیلوول لە شاری سەنعا، کوشندەترین هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.