ترامپ لە هەوڵی فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی بە بەهای ٦.٤ ملیار دۆلارە بە رژێمی داگیرکەر

ترامپ بەنیازە ڕەزامەندیی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی کەرەستە و چەک بە رژێمی داگیرکەر بە بەهای ٦.٤ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت.
دەستنیشان کرا، ئیدارەی دۆنالد ترامپ بەنیازە ڕەزامەندیی کۆنگرێسی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی کەرەستە و چەک بە رژێمی داگیرکەر بە بەهای ٦.٤ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت. ئەم پاکێجە ٣٠ هێلیکۆپتەری هێرشبەری جۆری ئەپاچی AH-64 و ٣٢٥٠ ئۆتۆمبێلی هێرشبەری پیادە لەخۆدەگرێت، هەروەها بڕی ٧٥٠ ملیۆن دۆلار پارچەی یەدەگ و کەرەستەی پشتیوانی بۆ ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان و دابینکردنی وزەی تێدا پێشبینی کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەم پێشهاتانە هاوکاتە لەگەڵ فراوانکردنی هێرشە سەربازییەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنی لە شاری غەززە؛ ئۆپڕاسیۆنێک کە لە ٣ی ئەیلوولەوە بە ناوی "عەرەبانەکانی گدعۆن ٢" دەستی پێکردووە و ئامانج لێی داگیرکردنی تەواوەتیی شارەکە ڕاگەیەندراوە. هەنگاوەکانی رژێمی داگیرکەر تەنانەت لە ناوخۆشدا ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە دۆخی دیلەکان و سەربازان زیادی کردووە.
هەواڵی فرۆشتنی چەکەکە پێش کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بڵاو بووەتەوە و ئەنجومەنی ئاسایشیش ڕۆژی پێنجشەممە نەیتوانی بڕیارێک بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە غەززە پەسەند بکات؛ ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ شەشەمین جار لەم دۆسیەیەدا مافی ڤیتۆی خۆی بەکارهێناوە.
ئەم هەنگاوەی ترامپ بۆ پشتیوانیکردنی تەواوەتی لە سوپای داگیرکەر لە کاتێکدایە کە دیموکراتەکان بە وریایی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ جەنگی رژێمی داگیرکەر لە غەززە دەکەن. هەفتەی ڕابردوو، ژمارەیەک لە سیناتۆرە دیموکراتەکان پڕۆژەیەکیان بۆ هاندانی دانپێدانان بە دەوڵەتی فەلەستین پێشکەش کرد و زیاتر لە نیوەی سیناتۆرە دیموکراتەکان دژی فرۆشتنی زیاتری چەک دەنگیان دا.
جێی ئاماژەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان تا مانگی شوباتی ڕابردوو زیاتر لە ١٨ ملیار دۆلار یارمەتیی سەربازی و سیاسی پێشکەش بە رژێمی سەهیۆنی کردووە لە جەنگی غەززە و دەستدرێژی بۆ سەر لوبنان، و لە هەمان کاتدا، پابەندنەبوونی رژێمی داگیرکەر بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێگریکردنی لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە پشتگوێ خستووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی واشتنۆنی ئەمریکا هەلیکۆپتێرێکی سەربازی لە کاتی مەشق و ڕاهێنان کەوتە خوارەوە و بووە هۆی مردنی ٤ سەرباز.
لە شاری جەلال ئابادی پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەهۆی فڕۆشتنی دەرمان بە ١٧ هێندەی نرخی ئاساییەکەی داخرا.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی سەر ڕۆژنامەی ٢٦ی ئەیلوول لە شاری سەنعا، کوشندەترین هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.