سەرییەکانی قودس: خوێنی فەرماندە شەهیدەکانمان بەرخۆدان بەهێزتر دەکات

سەرییەکانی قودس سڵاویان لە دوو فەرماندەی شەهید کراو لە کەرتی ڕۆژئاوا کرد و پەیامی "ئێمە لەسەر ڕێگای جیهاد و بەرخۆدان دەمێنینەوە تا ڕزگاری و گەڕانەوە بەدەست دێت."
قارەمانانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کاتی بەرخۆدانیان لە ماڵێکی گەمارۆدراو لە لایەن رژێمی داگیرکەر لە شارۆچکەی تیمونی توباس شەهید بوون. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەو شەهیدانە چەکدارانی بەرخۆدان محەمەد قاسم و عەلا سلێمان بوون.
شەهیدان کاتێک ماڵەکە گەمارۆدرا، خەریکی شەڕی توند بوون لەگەڵ داگیرکەران. لە کاتی گەمارۆدانەکەدا داگیرکەران چەندین گولڵەی تۆپخانە و هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان کردە سەر ماڵەکە. داگیرکەران هێزی پتەوکردن و زرێپۆش و هێزی تایبەت و قەناس بەدەستیان بۆ ناوچەکە بڵاوکردەوە.
سەرەڕای گەمارۆ و هێرشەکان، شەهیدان بەردەوام بوون لە بەرخۆدانی قارەمانانە. دوابەدوای ئەو پێکدادانانە، داگیرکەران دەستیان بەسەر تەرمی شەهیدەکاندا گرت.
سەرییەکانی قودس ڕاگەیاند، "فەرماندە شەهیدەکانمان عەلا جەودەت سلێمان و محمد قاسم سلێمان بە خۆڕاگری قارەمانانەیان لە تیمون گەیشتن بە شەهادەت. بە خوێنی ئەوان بە ئیرادە درێژە بە ڕێبازەکەمان دەدەین؛ لەسەر ڕێبازی جیهاد و خۆڕاگری دەمێنینەوه تا ڕزگاری و گەڕانەوە بەدی دێت.
شەهیدان لە یادەوەرییەکانماندا وەک هێمای نوێی خەباتی ئازا و ئیرادەدارانەی بەرخۆدانی فەلەستین هەڵکەندران."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ٥٠٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٧ هەزار و ٣٧٦ کەس.
بوومەلەرزەکە کە ناوەندی بوومەلەرزەکەی لە شاری مێنێ گراندە تۆمارکراوە، لە زۆر شوێنی ڤەنزوێلا و سنووری کۆڵۆمبیاش هەستی پێکراوە.
ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی لا گاردیا لە ناوەڕاستی شاری تەلئەبیبی داگیرکراو تەقیەوە. میدیاکانی داگیرکەران بڵاویان کردەوە کە بەهۆی تەقینەوەکە چەند کەسێک بریندار بوون.