ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٥ هەزار و ٥٠٢ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٥ هەزار و ٥٠٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٧ هەزار و ٣٧٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٨٣ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢١٦ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٥ هەزار و ٥٠٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦٧ هەزار و ٣٦٧ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بوومەلەرزەکە کە ناوەندی بوومەلەرزەکەی لە شاری مێنێ گراندە تۆمارکراوە، لە زۆر شوێنی ڤەنزوێلا و سنووری کۆڵۆمبیاش هەستی پێکراوە.
ئۆتۆمبێلێک لە شەقامی لا گاردیا لە ناوەڕاستی شاری تەلئەبیبی داگیرکراو تەقیەوە. میدیاکانی داگیرکەران بڵاویان کردەوە کە بەهۆی تەقینەوەکە چەند کەسێک بریندار بوون.
سەرییەکانی قودس سڵاویان لە دوو فەرماندەی شەهید کراو لە کەرتی ڕۆژئاوا کرد و پەیامی "ئێمە لەسەر ڕێگای جیهاد و بەرخۆدان دەمێنینەوە تا ڕزگاری و گەڕانەوە بەدەست دێت."