هەندێک کەشتی گەشتنە ئاوەکانی خاکی غەززە

ژمارەی ئەو کەشتیانەی لە شەوی ڕابردووەوە لە لایەن رژێمی داگیرکەرەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، گەیشتووەتە ٢٥ کەشتی و باس لەوەش کراوە کە زیاتر لە ٢٠٠ چالاکوان دەستبەسەر کراون.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر و ڕاگرتنی کەشتی و بەلەمەکان لە فلۆتیلای جیهانی سومود بەردەوامە کە بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە چالاکی دەکرد.
بەپێی ئەو زانیارییانە بە دەستهاتووەکان، زیاتر لە ٢٠٠ چالاکوان دەستبەسەر کراون، زیاتر لە ٢٥ کەشتی دەستبەسەر کراون و هەندێکیشیان چوونەتە ناو ئاوە خاکییەکانی غەززە.
هێزە دەریاییەکانی رژێمی داگیرکەر کە فلۆتیلای جیهانی سومودیان گەمارۆ داوە کە بۆ شکاندنی گەمارۆی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەرەو غەززەیە، بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ئەو کەشتیانە.
سەیف ئەبوکەشەک، وتەبێژی فلۆتیلا لە هەژماری ئینستگرامی فلۆتیلای جیهانی سومود، لێدوانێکی ڤیدیۆیی سەبارەت بەو چالاکوانانەی لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە دەستبەسەرکراون، بڵاوکردەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە لە ناو ئەو کشتیانەی کە هێرش کرایە سەریان ٣٠ ئیسپانی، ٢٢ ئیتاڵی، ٢١ تورکایی، ١٢ مالیزی، ١١ تونسی، ١١ بەڕازیلی، ١٠ فەرەنسی، ٩ ئێرلەندی، ٨ جەزائیری، ٧ ئەمریکی، ٧ ئەڵمانی، ٦ بەریتانی، ٤ نەرویجی، ٤ سویدی، ٣ نیوزلەندی، ٣ مەغریبی، ٣ ئوردنی، ٣ پۆڵەندی، ٣ پورتوگالی، ٣ مەکسیکی، ٢ کوەیتی، ٢ کۆڵۆمبی، ٢ ئەرجەنتینی، ٢ سویسری، ١ چیکی، ١ مۆریتانی، ١ نەمسایی، ١ بولگاری، ١ ئوسترالی، ١ سربی، ١ بەلجیکی، ١ بەحرێنی، ١ دانیمارکی، ١ هۆڵەندی، ١ فینلەندی، ١ ئەفریقای باشووری، و ١ سلۆڤاکی هەبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سێباستیان لێکۆرنو سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دوای کەمتر لە مانگێک لە دەستبەکاربوونی دەستی لەکارکێشایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ١٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٦٧٩ کەس.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، بەبۆنەی ٣٨مین ساڵڕۆژی دامەزراندنییەوە ڕایگەیاند بزووتنەوەکە وەک هەمیشە لەسەر پەیمانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە گەل و پیرۆزییەکانی فەلەستین بەردەوامە و تا ئەو کاتەی مافەکان بەدەست دێنەوە و خاکەکە ڕزگار دەکرێت.
بەپێی هەواڵی میدیا داگیرکەرەکان، حەماس مەرجی ئەوە داناوە کە مەروان بەرغوسی، ڕێبەری فەلەستینی کە ماوەیەکی زۆرە زیندانی کراوە ئازاد بکرێت.