لە بەیانییەوە لە غەززە ٢٠ کەس شەهید بوون

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە لانیکەم ٢٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، ١٢ کەس لە شەهیدەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەلقسا، ٤یان بۆ نەخۆشخانەی شیفا، ٢یان بۆ نەخۆشخانەی نەسڕ، یەکێکیان بۆ نەخۆشخانەی مەعمەدانی و یەکێکیان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی عەودە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی خێمەیەکی ئاوارەکان لە شاری دەری بەلەح ٣ مەدەنی شەهید بوون و ١٣ مەدەنی بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەی ئەنسار لە گەڕەکی ڕیمال منداڵێک شەهید بوو.
چەندین هێرشی دیکە بۆ سەر خان یونس، ناوچەی مەواسی، گەڕەکەکانی سەبرا و تەل هەوا لە شاری غەززە و کەمپی مەغازی ئەنجام دران. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون.
لە ناوچەکە هێشتا هێرشەکان بەردەوامە و دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لیژنەى ئەمنى پارێزگای هەولێر له پێناو بهڕێوهچوونى پڕۆسهى ههڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق به شێوازێکى شارستانى و سهردهمیانه له سنوورى پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەی بڵاوکردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٦ هەزار و ٢٢٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٨ هەزار و ٩٣٨ کەس.
لە ویلایەتی جاوای ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ئەنجامی ڕوخانی قوتابانەیەک دەیان کەس لە ژێر قوتابخانە ڕوخاوەکەدا گیریان خوارد.