ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٦ هەزار و ٢٢٥ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٦ هەزار و ٢٢٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٨ هەزار و ٩٣٨ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٧٧ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٢٢٢ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٦٦ هەزار و ٢٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦٨ هەزار و ٩٣٨ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لیژنەى ئەمنى پارێزگای هەولێر له پێناو بهڕێوهچوونى پڕۆسهى ههڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق به شێوازێکى شارستانى و سهردهمیانه له سنوورى پارێزگای هەولێر کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەی بڵاوکردەوە.
لە ویلایەتی جاوای ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ئەنجامی ڕوخانی قوتابانەیەک دەیان کەس لە ژێر قوتابخانە ڕوخاوەکەدا گیریان خوارد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەناری غەززە لانیکەم ٢٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.