نیو ملیۆن هاووڵاتیی مەدەنی لە غەززە لە دۆخێکی کارەساتباری مرۆییدا دەژین

نزیکەی ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی مەدەنی لە شاری غەززە لەژێر بۆردوومان و وێرانکاریی سیستەماتیکدا، بەدەست کەمیی سەختی خۆراک، ئاوی خواردنەوەی پاک و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی تەندروستی و پزیشکییەوە دەژین.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بەپێی خەمڵاندنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، نزیکەی ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی مەدەنی کە زۆربەیان منداڵان، ژنان و بەساڵاچووانن لە شاری غەززە لەژێر بۆردوومان و وێرانکاریی سیستەماتیکدا، بەدەست کەمیی سەختی خۆراک، ئاوی خواردنەوەی پاک و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی تەندروستی و پزیشکییەوە دەژین.
ئەم دۆخە نەک هەر هەڕەشە لە ژیانیان دەکات، بەڵکو دەرئەنجامی دەروونیی وێرانکەریشی هەیە، بەتایبەتی لەسەر منداڵان؛ منداڵانێک کە لە کەشێکی ترس و شۆکدا گەورە دەبن، و ژنانێک کە لە نەبوونی ئاسایش و پشتیوانیدا، بارێکی دوو قاتیان لەسەرشانە.
شارەوانیی غەززە، ڕوو لە ویژدانە زیندووەکانی سەرانسەری جیهان و هەموو دامەزراوە مرۆیی و نێودەوڵەتییەکان، جەختی کردەوە، "ئێستا لەگەڵ غەززە بن؛ بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و دابینکردنی پێداویستییە ژیانییەکانیان کە خۆراک، ئاو، دەرمان و خزمەتگوزاریی پزیشکی لە خۆ دەگرێت، هەنگاوی بەپەلە بنێن."
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، "هاواری غەززە ئەمڕۆ تەنیا ژمارەی وشک و بێ گیان نییە؛ بەڵکوو گیانی بێتاوانە کە بەدوای ئاسایش، پارووە نانێک، قومە ئاوێک و کەمێک دەرماندا دەگەڕێن. پشتیوانیان بن و بەجێیان مەهێڵن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سێباستیان لێکۆرنو سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دوای کەمتر لە مانگێک لە دەستبەکاربوونی دەستی لەکارکێشایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ١٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٦٧٩ کەس.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، بەبۆنەی ٣٨مین ساڵڕۆژی دامەزراندنییەوە ڕایگەیاند بزووتنەوەکە وەک هەمیشە لەسەر پەیمانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە گەل و پیرۆزییەکانی فەلەستین بەردەوامە و تا ئەو کاتەی مافەکان بەدەست دێنەوە و خاکەکە ڕزگار دەکرێت.
بەپێی هەواڵی میدیا داگیرکەرەکان، حەماس مەرجی ئەوە داناوە کە مەروان بەرغوسی، ڕێبەری فەلەستینی کە ماوەیەکی زۆرە زیندانی کراوە ئازاد بکرێت.