لە ئیستانبوول بەرنامەی "لە ٦-٨ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو تۆفای ئەقسا" بەڕێوەچوو

هودا پار لە ئیستانبوول بەرنامەی "لە ٦-٨ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو تۆفانی ئەقسا" بەڕێوەچوو و یادی شەهید یاسین و هاوڕێکاری کرا.
بەرنامەکە بە بەشداری محەمەد ئەشین سەرۆکی مەڵبەندی ئیستانبوولی هودا پار و ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی هودا پار و هاوڵاتیان بەڕێوەچوو.
ئایهان ئەرەنسۆی سەرۆکی مەڵبەندی باخچەلیئەڤلەری هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، "ڕووداوەکانی ٦-٨ی ئۆکتۆبەر وەک ڕۆژێکی تاریک لە دڵماندا یادی دەکرێتەوە. ئەو ڕۆژانە پڕ بوون لە توندوتیژی و ئاژاوە لە شەقامەکاندا. ئەوەی زۆرتر لە یادەوەری ئێمەدا دیارە، کوشتنی یاسین بۆروی تەمەن ١٦ ساڵ و هاوڕێکانیەتی، کە بێ ئاگا بوون لە هیچ و گۆشتی قوربانیان دابەش دەکرد."
"پێویستە ئەم دۆزە بگەیەنین بە هەموو مرۆڤەکان"
هەروەها ڕۆژنامەنووس زولکوف یەل لە بەرنامەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند کە بۆ ئەوەی دڕندەییەکان دووبارە نەبنەوە، نابێت ئەوەی لە مێژوودا کراوە لەبیر بکرێت و وتی، "نابێت هیچ جینۆساید و دڕندەیییەک کە لە مێژوودا ڕوویداوە لەبیر بکرێت. کاتێک قوربانیانی ئەم دڕندەییە شەهیدەکان بن، هەرگیز نابێت لەبیربکرێن. هەمیشە بە ڕەحمەوە یادیان بکرێتەوە و ئێمەش شوێنکەوتووی ئەرکەکەیان بین. هەروەها پێویستە ئەم دۆزە بە هەموو خەڵک بگەیەنین."
یەل ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تاوانە مرۆییەی کە لە دیاربەکر پێش ٧ی ئۆکتۆبەر و دوای ٧ی ئۆکتۆبەر خۆی دەرخست، لە فەلەستینیش خۆی دەرخست، بەبێ گوێدانە جوگرافیا و ستەمکارەکە هەمیشە هەمان ستەمکارە، هەر ئامرازێک لە توانایاندایە بۆ لەناوبردنی موسڵمانان بە کاردەهێنن.
یەل لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ستەمەی لە دیاربەکر رووی دا ئێستا لە فەلەستینیش بەردەوامە و وتی، "ئەو پرۆسەیەی کە بە تۆفانی ئەقسا دەستی پێکرد، گۆڕاوە بۆ قۆناغێکی تر. لە ڕاستیدا ئەم شەڕ و تاوانە مرۆییانەی کە ئەزموون دەکرێن، تەنانەت پێش کۆمەڵکوژییەکەش بوونیان هەبووە. ئەم شەڕە لە ٧ی ئۆکتۆبەر دەستی پێنەکرد."
"کام کات بۆ ئەقسا هەڵدەستن"
دواتر زانای فەلەستینی و پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی حەماس، مەروان ئەبوڕەئس لە بەرنامەکەدا قسەی کرد.
ناوبراو وتی، "ئێوەش دەزانن ئێمە لەبەردەم کۆمەڵکوژی و جینۆسایدێکداین کە هاوتەریبی لە مێژوودا نییە. کاتێک ئەو داگیرکەرانە هاتنە سەر خاکەکانی ئێمە، بەداخەوە بەشێک لە موسڵمانان و وڵاتانی عەرەبی هاوکاریان کرد. لە ئەنجامی ئەو هاوکارییە، کۆمەڵکوژی جددی بەرامبەر خوشک و براکانمان ئەنجام درا. کاتێک فەلەستین داگیر کرا، ئەو داگیرکەرانە ئۆپڕاسیۆنەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا زیاد کرد و داگیریان کرد. موڵکی مزگەوتی ئەقسا تەنها موڵکی موسڵمانانە. ئەی موسڵمانان! ئەقسا ئێستا شوێنێکی دیل و ستەملێکراوە. کام کات هەڵدەستن؟"
"ئەی ئومەتی موسڵمان! بە ماڵ و چەکەکانتان لە تەنیشت شەڕڤانانی غەززە بوەستن!"
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "ئامانجی ڕاستەقینەی موجاهیدەکان لە غەززە، بەئاگاهێنانەوەی ئومەتە ئیسلامییە خەوتووەکانە. جولەکەکان زۆر باش ئەمە دەزانن و بۆ ئەوەی ئوممەتی ئیسلامی لە خەو هەڵنەستن، کۆمەڵکوژییەکی گەورەی ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان لە غەززە ئەنجام دەدەن. ئێمەش وەک غەزەییەکان دەپرسین، ‘ئەی خەڵکی ئومەتی ئیسلامی! بۆچی بە ماڵ و چەکەوە لە تەنیشت موجاهیدەکان لە غەززە ناوەستن؟"
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سێباستیان لێکۆرنو سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دوای کەمتر لە مانگێک لە دەستبەکاربوونی دەستی لەکارکێشایەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٧ هەزار و ١٦٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦٩ هەزار و ٦٧٩ کەس.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، بەبۆنەی ٣٨مین ساڵڕۆژی دامەزراندنییەوە ڕایگەیاند بزووتنەوەکە وەک هەمیشە لەسەر پەیمانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە گەل و پیرۆزییەکانی فەلەستین بەردەوامە و تا ئەو کاتەی مافەکان بەدەست دێنەوە و خاکەکە ڕزگار دەکرێت.
بەپێی هەواڵی میدیا داگیرکەرەکان، حەماس مەرجی ئەوە داناوە کە مەروان بەرغوسی، ڕێبەری فەلەستینی کە ماوەیەکی زۆرە زیندانی کراوە ئازاد بکرێت.