هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەززە لە مەترسییەکی گەورەدان بەهۆی تەقەمەنی نەتەقیو

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کەسانی سڤیل و کارمەندانی فریاگوزاری کە هەوڵدەدەن بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان لە غەززە، مەترسییەکی زۆریان لەسەرە بەهۆی تەقەمەنی نەتەقیو.
فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەرپرسانی دەزگای چالاکیی مین لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان داوە لە مەترسییە جددیەکانی تەقەمەنی نەتەقیو لە غەززە و ڕاگەیاند، "لەکاتێکدا سەدان هەزار ئاوارە و کرێکاری مرۆیی بەناو ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا دەسوڕێنەوە دوای ئاگربەست، مەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پاشماوە کوشندانەی شەڕ هەیە."
حەق ئاماژەی بەوەشکرد، دەزگای چالاکیی مین و هاوبەشەکانی کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تەقەمەنی نەتەقیو لە غەززە بۆ فراوانکردنی بازنەی هاوکارییە مرۆییەکان، هەروەها دەزگاکە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە زیاتر لە ٥٥٠ تەقەمەنی نەتەقیو لەو ناوچانەی کە لە دەستیدایە دەستنیشانکردووە.
حەق وتی، "بەڵام تا ئێستا تەواوی قەبارەی پیسبوونی (تەقەمەنی نەتەقیو) لە غەززە نادیارە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە دەزگاکە و هاوبەشەکانی بەردەوامن لە پێشکەشکردنی ڕاهێنان لەسەر ئەم بابەتە لە غەززە، بەتایبەتی بۆ منداڵان، دابەشکەرانی یارمەتییە مرۆییەکان، و ئەو کرێکارانەی کە لەنێو داروپەردووەکاندا کاردەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیران، تەرمی ٣٠ کەسی شەهید لە شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززەیان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست سوپای داگیرکەر ٢٢ فەلەستینیی شەهید و ١٢٢ کەسیش بریندار کردووە.
لە ئەنجامی بۆمبێکی چێندراو لە دێرەزۆر ٤ کەس لە ئەرکی پاسەوانیکردنی دامەزراوە نەوتییەکان کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
محەممەد ئەلهندی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین هەرگیز چەکدانان قبوڵ ناکەن و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست بڕگەی نهێنی تێدایە.