رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە: شەهیدێک

هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر ڕۆژهەڵاتی خان یونس و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەی مەعان لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس کەسێک بە ناوی محەمەد سامی عبدالحی قووەیدەر شەهید بوو.
پێشتر سوپای داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردبوو سەر قەزای بەنی سوهەیلا لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس و گروپێک مەدەنی کرابوو ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس بە سەختی بریندار بوبوون.
هەروەها سوپای داگیرکەر تەقەی چڕیان بۆ سەر گەڕەکەکانی کەیزان نەجار، جورئەت لووت، مەعان، عەباسانی ڕۆژهەڵات و قەرارە لە شاری خان یونس.
هەروەها سوپای داگیرکەر بە تۆپهاوێژ هێرشی کردە سەر گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە.
لە کەمپی نوسەیرات کەسێک کە پێشتر بەهۆی هێرشەکانی داگیرکەران بە سەختی بریندار بوبوو شەهید بوو.
سوپای داگیرکەر چەند ڕۆژ پێشتر دووبارە هێرشی کردبوو سەر ناوچەی کەیزان نەجار و لە ئەنجامی هێرشەکەدا مەدەنیێک شەهید بوبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیران، تەرمی ٣٠ کەسی شەهید لە شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززەیان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست سوپای داگیرکەر ٢٢ فەلەستینیی شەهید و ١٢٢ کەسیش بریندار کردووە.
لە ئەنجامی بۆمبێکی چێندراو لە دێرەزۆر ٤ کەس لە ئەرکی پاسەوانیکردنی دامەزراوە نەوتییەکان کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.
محەممەد ئەلهندی جێگری سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، ڕایگەیاند کە گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین هەرگیز چەکدانان قبوڵ ناکەن و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست بڕگەی نهێنی تێدایە.