دادگای سەهیۆنی دەستبەسەرکردنی دکتۆر حوسام ئەبوو سەفیەی بۆ ٦ مانگی دیکە درێژ کردەوە

دادگای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بڕیاری دا دەستبەسەرکردنی دکتۆر حوسام ئەبوو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عودوان لە باکووری غەززە، بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە درێژ بکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، خێزانی دکتۆر حوسام ئەبوو سەفیە ڕایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ لە ڕێگەی تیمی یاسایی ناوەندی مافی مرۆڤی "میزانـ"ـەوە ئاگادار کراونەتەوە کە دادگای رژێمی داگیرکەر دەستبەسەرکردنی ناوبراوی بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کردووەتەوە.
لە بەیاننامەی خێزانەکەیدا هاتووە کە ئەم بڕیارە سەرەڕای ئەوە دراوە کە پێشتر ناوی دکتۆر ئەبوو سەفیە لەو لیستانەدا بووە کە باس لە ئەگەری ئازادکردنیان دەکرا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا. ئەمەش نیگەرانی و سەرسوڕمانی خێزانەکەی و هەموو ئەو کەسانەی کە بەدواداچوون بۆ دۆخی مرۆیی ئەو دەکەن، دوو هێندە کردووە.
خێزانی دکتۆر ئەبوو سەفیە وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی بەبێ خستنەڕووی هیچ تۆمەتێک یان دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە فشارێکی دەروونی و مرۆیی گەورە دەخاتە سەر خێزانەکەی، هاوکارەکانی و خۆشەویستانی لە سەرتاسەری جیهاندا.
لەکۆتاییدا، ئەم خێزانە جارێکی دیکە متمانەی خۆیان بەو تیمە یاساییە دووپات کردەوە کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی دەکات و هەموو هەوڵێکی مرۆیی و یاسایی دەدات بۆ ئازادکردنی لە کورتترین ماوەی گونجاودا. هەروەها داوایان لە خەڵک کرد کە تەنها پشت بەو زانیارییە فەرمییانە ببەستن کە لەلایەن خێزانەکەی یان تیمی یاساییەوە وەک سەرچاوەی باوەڕپێکراو بڵاودەکرێنەوە.
جێی ئاماژەیە، دکتۆر ئەبوو سەفیە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە بەبێ هیچ تۆمەتێک دەستگیر کراوە و لە گرتووخانەی "سدێ تێیمان" ڕاگیراوە. بەپێی وتەی خێزان و پارێزەرەکانی، بەهۆی مامەڵەی خراپ و ئەشکەنجەی زیندانەوانەکانەوە، لە دۆخێکی تەندروستیی زۆر خراپدایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەهرۆنۆتی رژێمی داگیرکەر ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەر لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ ڕزگارکردنی ئەسیرەکان لە کەناری غەززە شکەستی خوارد.
لەگەڵ ڕادەستکردنی تەرمی دەیان شەهیدی فەلەستینی لەلایەن رژێمی داگیرکەر لە ڕێگەی خاچی سوورەوە، دڕندەیی ئەو تاوانانەی کە سوپای داگیرکەر لە کاتی هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامی داوە، جارێکی دیکە ئاشکرا بووە.
حەماس ڕایگەیاند کە نەیانتوانیوە بگەنە تەرمی ئەو زیندانیانەی کە لە ژێر ئەو تونێل و باڵەخانانەدا گیریان خواردووە کە بەهۆی بۆردومانەکەوە وێران بوون، هەروەها پرۆسەی ڕادەستکردنەوەکە گیری خواردووە، چونکە هێزەکانی داگیرکەر ڕێگەیان نەداوە کەرەستەی فریاگوزاری بچنە ناو غەززە.