پشتیوانی بۆ جینۆساید لەلایەن کۆرینا ماچادۆی براوەی بەناو "خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی"

ماریا کۆرینا ماچادۆ، سیاسەتمەداری ڤەنزوێلی، براوەی بەناو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، پەیوەندی بە ناتانیاهۆوە کرد و پیرۆزبایی لێکرد بۆ ئەو هێرشانەی کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٦٧ هەزار فەلەستینی لە غەززە.
بەپێی بەیاننامەیەکی رژێمی داگیرکەر، ماچادۆ، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٥، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ڕایگەیاندووە، "بڕیارەکان و هەنگاوەکانی نەتانیاهۆی لەکاتی جەنگ و دەستکەوتەکانی ئیسرائیل” بەرز دەنرخێنێت.
ماچادۆ هەروەها خۆشحاڵی خۆی بە ئازادکردنی سەربازەکانی داگیرکەر لە غەززە دەربڕی.
ئەو سیاسەتمەدارە ڤەنزوێلایە هەروەها ستایشی هێرشەکانی داگیرکەرانی کرد بۆ سەر "میحوەری ئێران" و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە نەک تەنها بۆ داگیرکەران بەڵکو بۆ ئاسایشی ڤەنزوێلا گرنگە. دەوترێت نەتانیاهۆ پیرۆزبایی خەڵاتی نۆبڵی لە ماچادۆ کردووە.
لەلایەکی دیکەوە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە ٢١ی ئەم مانگەدا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەتانیاهۆ و یۆئاڤ گالانت، بەناو وەزیری بەرگری پێشووی وڵاتەکەی دەرکرد، بەهۆی ئەو تاوانانەی کە لە هێرشەکانی سەر غەززە و ئێران ئەنجام دراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو بەهۆی زریانەکان ٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٨ کەسیش بێ سەروشوێنن.
یونیسێف بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵانی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە گوندێکی نزیک شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا کوژراوە. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا ٤٢ منداڵ بەهۆی توندوتیژییەکانی هەرێمەوە کوژراون.
ناوەندی مافەکانی مرۆیی غەززە ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەر لە ١٠ی ئۆکتۆبەر تاوەکو ئێستا ١٢٩ جار ئاگربەستی پێشێڵ کردووە و ٣٤ کەس شەهید بوونەتە.