هێزەکانی داگیرکەر ١٢٩ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە: ٣٤ کەس شەهید بوون

ناوەندی مافەکانی مرۆیی غەززە ڕاگەیاند، سوپای داگیرکەر لە ١٠ی ئۆکتۆبەر تاوەکو ئێستا ١٢٩ جار ئاگربەستی پێشێڵ کردووە و ٣٤ کەس شەهید بوونەتە.
ناوەندی مافەکانی مرۆیی غەززە ڕاگەیاند، ڕەفتارەکانی داگیرکەران نیشان دەدەن کە هیچ گرنگیێک بە ژیانی مەدەنییەکان نادەن و بە بێ گوێدانەوە بە یاساکانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و وێرانکاری.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست رژێمی داگیرکەر ١٢٩ جار پێشێلی کردووە و لەو هێرشانە ٣٤ کەس شەهید بوونەتە و ١٢٢ کەسیش بریندار بوونەتە.
سوپای داگیرکەر دوێنێ هێرشی کردبوو سەر ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی زەیتوون لە غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١١ مەدەنی گیانیان لەدەستدابوو کە ٧یان منداڵ و ٢یان ئافرەت بوون.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە ناوەندەکە داوای کردووە کە دوایین پێشێلکارییەکانی سوپای داگیرکەر بخرێنە سەر فایلەکانی پێشێلکارییەکانی پێشووی و ڕێگە نەدرێت داگیرکەران لە لێپێچینەوە و سزادان بە تاوانەکانیان ڕزگاریان بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو بەهۆی زریانەکان ٧٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٨ کەسیش بێ سەروشوێنن.
یونیسێف بڵاویکردەوە، منداڵێکی تەمەن ٩ ساڵانی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە گوندێکی نزیک شاری ئەلخەلیل لە کەناری ڕۆژئاوا کوژراوە. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا ٤٢ منداڵ بەهۆی توندوتیژییەکانی هەرێمەوە کوژراون.
ماریا کۆرینا ماچادۆ، سیاسەتمەداری ڤەنزوێلی، براوەی بەناو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، پەیوەندی بە ناتانیاهۆوە کرد و پیرۆزبایی لێکرد بۆ ئەو هێرشانەی کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٦٧ هەزار فەلەستینی لە غەززە.