هێزەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر ڕامەلڵا و ئەلبیرە

هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر شارەکانی ڕامەلڵا و ئەلبیرە لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و دەیان فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی فەلەستینی، هێزەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر گوندەکانی موزەڕا، ڕۆژئاوا و دەیر غەسانە لە ڕامەلڵا و گەڕەکی ئوم شەرایت لە ئەلبیرە.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا نەزیح لەدادەوە و کوڕەکەی خالید، لە دەیر غەسانە ئوسامە شەریف شوعەیبی و لە ئەلبیرە حەمزە شاهین دەستبەسەر کران.
هەروەها لە گوندی موغەیر زیاتر لە ١٥ کەس دەستبەسەر کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەسێک کە سیخوڕی بۆ دەزگای هەواڵگری رژێمی سەهیۆنی بە ناوی موساد دەکرد، لە شاری قوم لە ئێران لە سێدارە درا.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر گەڕەکی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە ٢ کەس شەهید بوون.
کەتائیبی قەسام ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی کارەکانیان تەرمی دیلێکی دیکەی داگیرکەریان دەرهێناوەتەوە و ئەگەر بارودۆخ گونجاو بێت، تەرمەکە ڕادەست دەکەن.