حەماس تەرمی دوو بەندکراوی سەهیۆنی ڕادەستی خاچی سوور کرد
کەتائیبی قەسام تەرمی دوو ئەسیری سەهیۆنی لە باشووری غەززە ڕادەستی خاچی سوور کرد. ئێستا حەماس لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست ٢٠ ئەسیری بە زیندووی و ١٥ کوژراوی ڕادەست کردووە.
کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە تەرمی دوو ئەسیری سەهیۆنی ڕادەستی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد.
بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی پشتڕاستی کردەوە کە تەلئەبیب لە ڕێگەی خاچی سوورەوە تەرمی دوو ئەسیری وەرگرتووە.
هەروەها سوپای سەهیۆنی و دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی شەبەک بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە تەرمەکان لە خاڵێکی دیاریکراو لە باشووری غەززە لە خاچی سوورەوە وەرگیراون.
کەتائیبی قەسام پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە تەرمی ئەو دوو ئەسیرە ڕادەست دەکرێت و پرۆسەکە کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو بەکاتی قودس بەڕێوەدەچێت.
بەم شێوەیە، حەماس لە کاتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە ٢٠ زیندانی سەهیۆنی بە زیندوویی و ١٥ کوژراوی ڕادەست کردووە.
بزووتنەوەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وەرگرتنەوەی تەرمی هەندێک لە دیلەکان دەتوانێت کات بخایەنێت، چونکە هەندێکیان لەناو تونێلەکاندا نێژراون کە لەلایەن داگیرکەرانەوە وێرانکراون و هەندێکی دیکەشیان لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکاندا نێژراون. هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە ڕێگریکردن لە کەلوپەلی پێویست بۆ ناوچەکە لەلایەن داگیرکەرانەوە، هەوڵەکانی گەڕان خاو دەکاتەوە.
وەک دەزانرێت رژێمی سەهیۆنی بە پشتیوانی ئەمریکا و ئەورووپا لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ ەوە کۆمەڵکوژییەکی بەرفراوان لە غەززە ئەنجام دەدات و ئەم هێرشانە کە بریتین لە کۆمەڵکوژی، سیاسەتی برسیکردن، ئاوارەبوونی زۆرەملێ، وێرانکاریی سیستماتیک و دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵ، سەرەڕای هۆشدارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دادگای نێودەوڵەتیی داد بەردەوامن.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، زیاتر لە ٢٣٨ هەزار فەلەستینی لە هێرشە جینۆسایدەکاندا شەهید یان بریندار بوون. زۆرینەی شەهیدان منداڵ و ژنن. جگە لەوەش زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بێسەروشوێنن و سەدان هەزار کەسیش لە بارودۆخی برسێتی و هەژاریدا ئاوارە ماونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەلەمێکی لاستیکی کە کۆچبەرانی ناڕێک و نائاسایی هەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی شارۆچکە بۆدرومی پارێزگای موغلای تورکیا نوقم بوو، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش ڕزگارکران.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند، ئەگەر رژێمی داگیرکەر کەناری ڕۆژئاوا بلکێنێت تەواوی هاوکارییەکان دەپچڕێنن.
تۆڕی هەواڵی قاهیرەی میسر بڵاوی کردەوە کە شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتیی خەلیل ئەلحەییە، لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی فەتح بە سەرۆکایەتیی حوسێن ئەلشێخ، جێگری مەحموود عەباس، و ماجید فەرەج، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەسەڵاتی فەلەستین، لە میسر کۆبوونەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر باشووری لوبنان ٢ کەس شەهید بوون.