تەقینەوەیەک لە کارگەی پلاستیک لە رووسیا: ١٠ کەس کوژران
تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی شاری کۆپیسکی رووسیا رووی دا و بەهۆیەوە دە کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەلێکسی تەکسلەر، پارێزگاری هەرێمی چیلیابینسکی رووسیا ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بەرهەمی پلاستیکی لە شاری کۆپیسک رووی داوە و لە ئەنجامدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
تەکسلەر ڕایگەیاندووە، "ئاگری کارگەکە کوژاوەتەوە. گیان لەدەستدانی ١٠ کەس پشتڕاستکراوەتەوە، گەڕانەکەش بەردەوامە. پێنج کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە؛ بارودۆخیان جێگیرە بەڵام جدییە."
تەکسلەر بە ئاماژەدان بەوەی کە باری نائاسایی لە شاری کۆپیسک ڕاگەیەندراوە، زیادی کردووە، "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و هەموو بارودۆخی کارەساتەکە دیاری دەکرێت. دەمەوێت جارێکی دیکە جەخت لەوە بکەمەوە کە ئەمە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ عیکریمە سەبری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی قودس و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا هۆشداری دا لەوەی ئەو کارە چڕ و پڕی هەڵکەندنەی داگیرکەران لەژێر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دەدەن، هەڕەشە لە بناغەکانی پێکهاتەکە دەکات و وتی، "تەنها پرسی کاتە تا مزگەوتی ئەقسا بڕووخێت."
لە شاری مالاگای وڵاتی ئیسپانیا سەدان کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر جینۆسایدی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە خۆپیشانیان ئەنجام دایەوە.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد جی فۆرد ڕەوانەی کەنارەکانی کاریبی دەکات.