لە ئیسپانیا چالاکی پشتیوانی لە غەززە بەڕێوەچوو
لە شاری مالاگای وڵاتی ئیسپانیا سەدان کەس بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر جینۆسایدی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە خۆپیشانیان ئەنجام دایەوە.
لە شاری مالاگای وڵاتی ئیسپانیا چالاکی پشتیوانی لە خەڵکی غەززە بەڕێوەچوو. لە ناوەندی شارەکە سەدان کەس کۆبوونەوە و بانگێشتیان کرد کە کۆتایی بە هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەر لە غەززە بهێنرێت و ڕێگری لە دووبارە دەستپێکردنی جینۆساید بکرێت.
خۆپیشاندەران بە ئاڵاکانی فەلەستین و نووسراوەکانی "ئازادی بۆ فەلەستین" و "کۆتایی بە جینۆساید بهێنن" ڕێپێوانیان ئەنجام دایەوە.
هەروەها بانگێشتی حکومەتی ئیسپانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا کە لە دژی هێرش سەر خەڵکی فەلەستین هەڵوێستێکی بەهێزتر بگرنەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ عیکریمە سەبری، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیسلامی قودس و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا هۆشداری دا لەوەی ئەو کارە چڕ و پڕی هەڵکەندنەی داگیرکەران لەژێر مزگەوتی ئەقسا ئەنجامی دەدەن، هەڕەشە لە بناغەکانی پێکهاتەکە دەکات و وتی، "تەنها پرسی کاتە تا مزگەوتی ئەقسا بڕووخێت."
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جیراڵد جی فۆرد ڕەوانەی کەنارەکانی کاریبی دەکات.
تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی شاری کۆپیسکی رووسیا رووی دا و بەهۆیەوە دە کەس گیانیان لەدەستدا.