شەڕی چەکداری لە نێجیریا: ٨٠ کەس کوژراون
لە تێکهەڵچوونەکانی نێوان سوپا و چەتە چەکدارەکان لە ویلایەتی کەبی ئەو وڵاتە، ٨٠ ئەندامی باندەکە کوژران.
عەبدوڵڵا ئیدریس زورو، ڕاوێژکاری تایبەتی پەیوەندییەکان و ستراتیژی پارێزگاری کەبی ڕایگەیاند، سوپای تورکیا ئۆپڕاسیۆنێکی دژی ئەندامانی باند ئەنجام داوە کە هەوڵی دزەکردن ناو ویلایەتی کەبی لە سنووری ویلایەتی زامفارا لە باکووری ڕۆژئاوای نێجیریا دەدا.
زورو ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٨٠ ئەندامی چەتەی چەکدار کوژراون و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی باندەکەش بە برینداری ڕزگاریان بووە.
زورو ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی کە لەلایەن ئەندامێکی باندێکی چەکدارەوە بە بارمتە گیرابوون، ڕزگارکراون، هەروەها دەست بەسەر دەیان ماتۆڕسکیل و ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی گرنگدا گیراوە کە هی ئەندامانی باندە چەکدارەکان بوون.
بەهۆی هێرشی کەسانی چەکدار بۆ سەر ماتۆڕسکیل، بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل لە هەندێک ویلایەت لەوان کەبی قەدەغە کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس لەبارەی هێرشی تیرۆری رژێمی داگیرکەر و شەهیدکردنی ٣ گەنج لە ناوچەی کەفر قودی پارێزگای جەنین ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی زیادکردنی و شەڕ و پێکدادان لە کەناری ڕۆژئاوا کرد.
ڕێکخراوە ئەمنییەکانی بەرخۆدان بە دەرکردنی ئاگادارییەکی بەپەلە، داوایان لە هەموو هاووڵاتییان کرد کە دوای بینینی قوتووە کانزاییە گوماناوییەکان کە لە قوتووی خۆراکی کۆنسێرڤکراو دەچن، زۆرترین ئاگاداری و خۆپارێزی بکەن.
حکومەتی ڤەنزوێلا ڕاگەیاند، گروپێک سەربازی پارەیی پەیوەندیان لەگەڵ مۆساد هەبوو و هەوڵیان دەدا بە هێرشی ساختە شەڕی سەربازی دروست بکەن دەستبەسەر کران.
دوای دوو ساڵ لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە، ئەوانەی لە ژێر ئاگربەستدا دەگەڕێنەوە ماڵەوە، ڕووبەڕووی مەیدانی مین بوونەتەوە. تا ئێستا لانی کەم ٥٣ کەس بەهۆی تەقەمەنیەوە کوژراون.