خەتەرێک چاوەڕوانی ئاوارەکانی فەلەستینییە: ٦٦ هەزار بۆمبی نەتەقینەوە
دوای دوو ساڵ لە هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر غەززە، ئەوانەی لە ژێر ئاگربەستدا دەگەڕێنەوە ماڵەوە، ڕووبەڕووی مەیدانی مین بوونەتەوە. تا ئێستا لانی کەم ٥٣ کەس بەهۆی تەقەمەنیەوە کوژراون.
دوابەدوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، گەڕانەوەی پەنابەران بۆ ماڵەکانیان لە کەرتی غەززە بەردەوامە.
حەریەت، پزیشکی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شیفا لە شاری غەززە ڕایگەیاند، زۆرێک لە فەلەستینییەکان کە دوای ئاگربەست دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەهۆی تەقەمەنی نەتەقینەوە شەهید بوون.
دکتۆر حەریەت وتی، "خەڵک دوای بۆردومانە قورسەکان دەگەڕێنەوە باکوور، چادر لە ناو داروپەردوودا دادەنێن و لێرەش موشەکی نەتەقینەوە زۆرن."
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەنێو ئەو کەسانەی بەهۆی ئەم تەقەمەنیانەوە بریندار بوون منداڵ هەبوون، هەروەها چارەسەری دوو خوشک و برایان کردووە کە تەمەنیان ٥ و ٧ ساڵە و بەهۆی تەقەمەنی بۆمبێکەوە بریندار بوون.
لە غەززە نزیکەی ٦٦ هەزار تەقەمەنی نەتەقیو هەیە. تا ئێستا لانیکەم ٥٣ کەس بەهۆی بۆمبەکانەوە کوژراون.
ئیدوارد بیگبێدەر، بەڕێوەبەری سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئاگربەستەکەدا ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان زیادی کردووە و وتی، "لە ئێستادا شەڕ لەگەڵ کاتدا دەکەین بۆ پاراستنی منداڵان لە مەترسییەکانی ڕێگریکردن. لەنێو ئەمانەشدا بەدخۆراکی و نەخۆشی و سەرمای زستانە."
هەروەها یونیسێف ڕاپۆرتی کارکردنی لەگەڵ هاوبەشەکانی لە غەززە بۆ یارمەتیدانی ٦٥٠ هەزار منداڵی تەمەنی خوێندن بۆ گەڕانەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن ڕاگەیاند.
دوو ساڵ هێرشەکان لە غەززە پەروەردە و مەشق و ڕاهێنانیان بە توندی پەکخستووە. هەزاران خوێندکار نەیانتوانی بچنە قوتابخانەکان، ژێرخانی و کەرەستەی پەروەردەیش لەناوچوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٤٠٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕێگریکردن لە دۆزینەوەی تەرمی ئەسیرە داگیرکەران کە بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەبێت ڕادەست بکرێت.
ڕۆژنامەی عیبری زمانی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" بڵاویکردەوە کە حکومەتی رژێمی سەهیۆنی بەنیازە تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی نزیکەی ٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە نیشتەجێگەکانی کەناری ڕۆژئاوا بدات.
پێکهاتەی ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە پلانی بۆ دانرابوو دوای ئاگربەست لە غەززە ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت، تا ئێستاش جێگەی مشتومڕ ماوەتەوە. رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بەرامبەر بە بەشداریی سەربازانی تورکیا