رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دژایەتی بەشداری تورکیا لە هێزی غەززە دەکات
پێکهاتەی ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە پلانی بۆ دانرابوو دوای ئاگربەست لە غەززە ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت، تا ئێستاش جێگەی مشتومڕ ماوەتەوە. رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بەرامبەر بە بەشداریی سەربازانی تورکیا
گیدیۆن سار بەناو وەزیری دەرەوەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕایگەیاند، بەهۆی دژایەتییە درێژخایەنەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، سەربازانی تورکیا لە غەززە قبوڵ ناکەن و ئەم بۆچوونە بە ئیدارەی واشنتۆنیش گەیشتووە.
سار ڕەخنەیەکی پەردەپۆشکراوی لە تورکیا گرت و وتی، ئەو وڵاتانەی بیر لە ناردنی هێزی چەکدار دەکەنەوە، لانیکەم دەبێت "دادپەروەر بن" بەرامبەر بە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، بەڵام هیچ وردەکارییەکی بڵاو نەکردەوە.
پلانی ئاگربەستی ٢٠ خاڵیی بە نێوەندگیری دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگەدا داوای دامەزراندنی "هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتی" دەکات بۆ سەقامگیرکردنی غەززە . بەپێی ئەو پلانە، ئەم هێزە مەشق و ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییەکانی فەلەستین دەکات و ئاسایشی غەززە بەشێوەیەکی کاتی دەپارێزێت. بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە کام وڵات بەشداری سەربازی دەکەن .
هەرچەندە ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزی خۆی لە ناوچەکەدا نابێت، بەڵام لە ئێستادا نزیکەی ٢٠٠ سەربازی ئەمریکی لەو بارەگایە خزمەت دەکەن کە پلانەکانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا هەماهەنگ دەکەن.
هاوکات تورکیا ڕاگەیاند، پشتگیری لە هەموو دەستپێشخەرییەکان دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی ئاشتییە لە غەززە. دوو هەفتە لەمەوبەر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی لوتکەی میسر، شانبەشانی ترامپ و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر، بەڵگەنامەیەکی پشتگیری لە پلانی ئاشتی ناوچەکە واژۆ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٤٠٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕێگریکردن لە دۆزینەوەی تەرمی ئەسیرە داگیرکەران کە بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەبێت ڕادەست بکرێت.
ڕۆژنامەی عیبری زمانی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" بڵاویکردەوە کە حکومەتی رژێمی سەهیۆنی بەنیازە تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی نزیکەی ٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ لە نیشتەجێگەکانی کەناری ڕۆژئاوا بدات.