بەهۆی پێشێلکارییەکانی سوپای داگیرکەر ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید بوون
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە ١٧ کەس شەهید بوون و ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێلکرد و دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی سەهیۆنی ماڵی بنەماڵەی ئەلبەننایان لە گەڕەکی ئەلسەبرا لە باشووری شاری غەززە بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ٤ هاوڵاتیی مەدەنی کوژران و ٩ کەسی دیکەش بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵ و منداڵێکی ساوا بوو. باس لەوەش کراوە کە هێشتا هەندێک کەس لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.
هێزەکانی دیەکەی هێرشێکی دیکە بۆ سەر خێمەی ئاوارەکان لە باشووری کەمپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە ئەنجام دایەوە.
هێزەکانی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکیان لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد و ٥ هاوڵاتیی مەدەنی کە شۆفێرەکە و هاوسەرەکەی و منداڵەکانیشی تێدا بوو شەهید بوون.
لە ئەنجامی بۆردومانکردنی شوقەی سەر بە بنەماڵەی ئەلقودرە لە گەڕەکی ئەلئەمال لە ڕۆژئاوای خان یونس، کەسێک و منداڵێک شەهید بوون.
لە هێرشی ئاسمانی سەهیۆنییەکاندا کە ماڵێک لە نزیک ناوچەی یەرمووکی شاری غەززە کردە ئامانج، ٣ هاووڵاتیی مەدەنی کە یەکێکیان منداڵێک بوو شەهید بوون.
باس لەوە دەکرێت کە لە هێرشێکی دیکەدا لانیکەم ٢ کەس شەهید بوون و ڕەنگە ژمارەی شەهیدەکان زیاتر بێت.
لە لایەکی دیکەوە دەستنیشان کرا کە فڕۆکە جەنگییەکانی سەهیۆنی بە چەندین مووشەکی سیخوڕی ناوچەی دەوروبەری ناوەندی پزیشکی شیفا لە غەززە بۆردومان کردووە و یەکێک لەو مووشەکانە حەوشەیەکی چۆڵی ئەو کۆمپلێکسەی کردۆتە ئامانج و لەو هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دەگوترێ هێزەکانی داگیرکەر کەمپی پەنابەرانی ئەلشاتی و ناوچەی دەوروبەری شەقامی ئەبو حەسیرە لە ڕۆژئاوای شاری غەززە و هەروەها گەڕەکی ئەلزەیتون لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە و شارەکانی دەیر بەلەح و خان یونسیان کردۆتە ئامانج. هەروەها تەقەی تۆپخانەکانی هێزەکانی داگیرکەر ڕۆژهەڵاتی دەیر بەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە تۆپباران کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی داگیرکەر ڕایگەیاند، سوپا ڕێنمایی دراوە "هێرشی دەستبەجێ و بەهێز" بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجام بدات.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازیی حەماس، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە تەرمی دیلێکی داگیرکەریان دۆزیوەتەوە و بەنیازن ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی ڕادەستی بکەن، بەڵام بەهۆی پێشێلکارییەکانی سەهیۆنییەکانەوە گەیاندنەکەیان دواخست.
وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە ژمارەی شەهیدان بۆ ٦٨ هەزار و ٥٣١ شەهید بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧٠ هەزار و ٤٠٢ کەس بەرزبووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چریس سیدۆتی ئەندامی کۆمسیۆنی لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینی داگیرکراو سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند کە کۆمیسیۆنەکە ئەوەندە پێویست لەبارەی جینۆساید لە غەززە کۆکردووە.
جەیمس ئینگرام، وتەبێژی یونیسێف ڕایگەیاند، دوای ئاگربەست ژیان لە غەززە ئاسایی نەبووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا سەدان هەزار منداڵ دەستیان بە ئاوی پاک و خۆراک و خوێندن نەگەیشتووە و دەبێت بەپەلە هاوکارییەکان زیادبکرێن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٦٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٥٥ کەس.
محەممەد ئەلحاج موسا، وتەبێژی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند، لەو کاتەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بە تەواوی پابەندی مەرجەکانی بوون و بە هیچ شێوەیەک پێشێلیان نەکردووە.