ڕادەستکردنەوەی تەرمی دیلێکی سەهیۆنی بەهۆی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە دواخرا
کەتائیبی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، لە بەیاننامەیەکدا دوای ڕاگەیاندنی دۆزینەوەی تەرمی دیلێکی سەهیۆنی، ڕایگەیاند کە تەرمی یەکێک لە دیلە سەهیۆنییەکان لە کاتی ئۆپەراسیۆنی گەڕان لە یەکێک لە تونێلەکاندا لە باشووری کەرتی غەززە دۆزیوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەم گرووپە ڕۆژی سێشەممە زیادی کرد کە ڕادەستکردنەوەی ئەم تەرمە کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، بەهۆی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەن رژێمی سەهیۆنیەوە دواخراوە.
قەسام جەختی کردەوە کە هەر جۆرە پەرەسەندنێکی گرژییەکان لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە، ئۆپەراسیۆنی گەڕان، هەڵکەندن و دەرهێنانی تەرمەکان تێکدەدات و ئەمەش دەبێتە هۆی دواکەوتن لە وەرگرتنەوەی تەرمی کوژراوەکان لەلایەن رژێمی داگیرکەرەوە.
کەتائیبی قەسام ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە تەرمی دیلێکی سەهیۆنییان لە ناوچەی خان یونس دۆزیوەتەوە و کاتژمێر ٢٠ بە کاتی غەززە، ڕادەستی نێوەندگیرەکانی (خاچی سوور) دەکەنەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، قەسام دوای دەرکردنی فەرمانی هێرشکردن و پێشێلکردنی ئاگربەست بۆ سوپای داگیرکەر لەلایەن نەتانیاهۆوە، ئەم بەیاننامەیەی دەرکرد و ڕایگەیاند کە ئەو دیلەی لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆدا دۆزراوەتەوە، بە دواکەوتنەوە ڕادەست دەکرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چریس سیدۆتی ئەندامی کۆمسیۆنی لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینی داگیرکراو سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند کە کۆمیسیۆنەکە ئەوەندە پێویست لەبارەی جینۆساید لە غەززە کۆکردووە.
جەیمس ئینگرام، وتەبێژی یونیسێف ڕایگەیاند، دوای ئاگربەست ژیان لە غەززە ئاسایی نەبووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا سەدان هەزار منداڵ دەستیان بە ئاوی پاک و خۆراک و خوێندن نەگەیشتووە و دەبێت بەپەلە هاوکارییەکان زیادبکرێن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٦٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٥٥ کەس.
محەممەد ئەلحاج موسا، وتەبێژی جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند، لەو کاتەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین بە تەواوی پابەندی مەرجەکانی بوون و بە هیچ شێوەیەک پێشێلیان نەکردووە.