شەڕ و پێکدادان لە بەڕازیل: ٦٤ کەس کوژراون
لە شاری ڕیۆ دێ جانیرۆی پایتەختی وڵاتی بەڕازیل لە کاتی ئۆپڕاسیۆن دژی باندەکانی ماددی هۆشبەر شەڕ رووی دا و ٦٤ کەس کوژران.
پۆلیسی بەڕازیل ئۆپڕاسیۆنێکی دەستپێکرد و ڕێکخراوی تاوانکاری "کۆماندۆ ڤێرمێلهۆ"ی کردە ئامانج. لە ئۆپڕاسیۆنەکەدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەندامانی چەتەکاندا رووی دا.
بەپێی زانیارییەکانی دەسەڵاتداران، لە تێکهەڵچوونەکەی دواتردا چوار ئەفسەری پۆلیس و لانیکەم ٦٠ ئەندامی باندەکە کوژراون و زیاتر لە ٨٠ تۆمەتباریش دەستگیر کراون.
ئەم هەڵمەتە کە بە یەکێک لە بەرفراوانترین ئۆپڕاسیۆنەکانی مێژووی ویلایەتەکە دادەنرێت، ٢ هەزار و ٥٠٠ ئەفسەری پۆلیسی تێدا بەشداربوون. هەروەها ٣٢ زرێپۆش پشتگیریان کرد.
سەرچاوەکانی پۆلیس ڕایانگەیاند کە ئامانجی ئۆپڕاسیۆنەکە دەستەبەرکردنی ئاسایش بووە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی باندەکان و سەرکوتکردنی چالاکییە تاوانکارییە ڕێکخراوەکان. دوابەدوای پێکدادانەکان، ڕێوشوێنی ئەمنی بەرفراوان لە ناوچەکە گیراوەتەبەر و دەوترێت ئۆپڕاسیۆنەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٦٤ کەس.
"بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی"ی ئێران ناسنامە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کارمەندانی کۆمپانیای سەربازی "مایا" و هەروەها داتای هەموو ئەو کەسانەی کە بازرگانییان لەگەڵ وەزارەتی سوپای داگیرکەردا هەبووە، بڵاوکردووەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکێش بریندار بوو.
لە پەرستگایەکی هیندۆسی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشی هیندستان بەهۆی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.