دەیان ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای بەغلانی ئەفغانستان چارەسەر کران
 
                         
                        لە پارێزگای بەغلان ٤٨ ئالوودەبووی مادەی هۆشبەر چارەسەریان بۆ کرا و دواتر گەڕێنرانەوە ناو خانەوادەکانیان.
بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی بەغلان، مەلا محەمەد نەبی کامران، لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی بی ئێن ئەی دا و ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن لە ماوەی ٤٥ یان ٩٠ ڕۆژدا چارەسەر وەردەگرن و دوای چاکبوونەوەیان ڕەوانەی لای کەسوکارەکانیان دەکرێن.
کامران ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٤ هەزار کەس لە ناوچە جیاوازەکانەوە کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بوون چارەسەر کراون و لە ئێستادا، نزیکەی ١٨٠ کەس لە ناوەندەکانی چارەسەری ماددە هۆشبەرەکان چارەسەر وەردەگرن.
کامران هەروەها داوای لە بنەماڵەکان و خەڵکی ناوچەکە کرد کە هانی گەنجان بدەن کە نەکەونە ئەو تەڵە و لەم چوارچێوەیەدا لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتدا لە پەیوەندیدا بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر لە کەرتی غەززە ٣ کەس شەهید بوون.
میدیای داگیرکەر ڕاگەیاند کە دوێنێ دوو سەربازی دیکەی یەدەکی خۆکوژیان کردووە و یەکێک لە سەربازەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندبوو کە "ئیتر ناتوانم تەحەمول بکەم."
کەتائیبی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، تەرمی دوو ئەسیری سەهیۆنییان ڕادەستی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد.
لە کەنارئاوەکانی شاری سورمان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی لیبیا لە ئەنجامی نوقبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران ١٨ کۆچبەری نائاسایی گیانیان لەدەستدا.