سوپای داگیرکەر لەبارەی دەروونی دەڕووخێت: لە ماوەی ساڵێکدا ٢٧٩ سەرباز خۆکوژیان کردووە
 
                         
                        میدیای داگیرکەر ڕاگەیاند کە دوێنێ دوو سەربازی دیکەی یەدەکی خۆکوژیان کردووە و یەکێک لە سەربازەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاندبوو کە "ئیتر ناتوانم تەحەمول بکەم."
ئاستی دەروونی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە تێکچوون. بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی داگیرکەر، دوێنێ دوو سەربازی یەدەکی خۆکوژیان کردووە.
یەکێک لە سەربازەکان ماوەیەکی کورت پێش لەوەی خۆکوژی بکات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند، "ئیتر ناتوانم تەحەمول بکەم. بە چاوەکانی پڕ لە فرمێسک ماڵئاوایی لەگەڵ ئێوە دەکەم؛ لەگەڵ مەسیح دووبارە یەکتر دەبینین."
بەم شێوەیە لە ٤ مانگی کۆتاییدا ژمارەی سەربازە داگیرکەران کە خۆکوژیان کردووە گەشتە ١٢ کەس. هەروەها بە پێی ڕاپۆرتێک کە پێشکەشی بەناو پەرلەمانی سوپای داگیرکەر کراوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ـەوە ژمارەی ئەو سەربازانەی خۆکوژیان کردووە گەشتە ٢٧٩ کەس.
شارەزایان بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن دەبەستنەوە بەو کێشەیانەی دەروونی کە بەهۆی جینۆساید لە غەززە و درێژخایەنی ئەرکەکانی هێڵی پێشەوە و فشارە کۆمەڵایەتییەکان دروست بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر لە کەرتی غەززە ٣ کەس شەهید بوون.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، تەرمی دوو ئەسیری سەهیۆنییان ڕادەستی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد.
لە کەنارئاوەکانی شاری سورمان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی لیبیا لە ئەنجامی نوقبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران ١٨ کۆچبەری نائاسایی گیانیان لەدەستدا.