رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست: ٣ کەس شەهید بوون
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر لە کەرتی غەززە ٣ کەس شەهید بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، لە گەڕەکی شوجاعیە لە ڕؤژهەڵاتی شاری غەززە لە ئەنجامی تەقە قەناسبەدەستی سەهیۆنی فەلەستینیێک بە ناوی مەحمود سلێمان ئەلوادی شەهید بوو و براکەی بریندار بوو.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر خانوویێک لە گەڕەکی موسەبەح لە قەزای عەباسان لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس لە باشووری کەناری غەززە ئەنجام درا و گەنجێک بە ناوی حەمدی بەریم شەهید بوو.
هەروەها ئەمڕۆ بەیانی مەحمود سەلیم قەدیح کە دوو ڕۆژ پێشتر لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خێمەکەی لە خان یونس بریندار بوبوو شەهید بوو. باوکی قەدیح پێشتر لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید بوبوو.
سوپای داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی بەردەوام بوو لە پێشێلکردنی ئاگربەست و چەند باڵەخانەیەک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونسی ڕوخاند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٨ هەزار و ٨٥٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٦٦٤ کەس.
"بەرەی پشتیوانی ئەلیکترۆنی"ی ئێران ناسنامە و تۆمارە ڤیدیۆییەکانی کارمەندانی کۆمپانیای سەربازی "مایا" و هەروەها داتای هەموو ئەو کەسانەی کە بازرگانییان لەگەڵ وەزارەتی سوپای داگیرکەردا هەبووە، بڵاوکردووەتەوە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢ کەس شەهید بوون و کەسێکێش بریندار بوو.
لە پەرستگایەکی هیندۆسی لە ویلایەتی ئەندرە پرادێشی هیندستان بەهۆی ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.