ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٢٣٨ کەس
                        
                        لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە ئاگربەست ڕاگەیەندرا گەشتە ٢٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٦٠٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٠ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ٢یان لە ئەنجامی هێرشەکاندا شەهید بوبوون و ٨ کەسیش شەهید پێشوو بوون کە تەرمیان لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا دەرێنراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە ڕۆژئاوای وڵاتی هیندسدتان ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس کاردانەوەی بەرامبەر بە پەسەندکردنی کۆمیتەی ئاسایشی نەتەوەیی کنێستی سەهیۆنی و دەنگدان بە ڕەشنووسی یاسایەی کە سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانیانی فەلەستینیدا دەسەپێنێت، کاردانەوەی نیشان دا.
وەقفی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە غەززەیی کە قۆناغێکی درێژە ڕووبەڕووی هێرشەکانی توند و گەماڕۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بووە.