رووسیا: سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی ٨٥ درۆنی ئۆکراینایان خستە خوارەوە
                        
                        وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە چەند ناوچەیەکی وڵات ٨٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خرانەتەخوارەوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، "لە نێوان کاتژمێر ٢٣:٣٠ی ٣ی تشرینی دووەم و ٠٧:٠٠ی ٤ی تشرینی دووەم، یەکەکانی بەرگری ئاسمانی ٨٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان دەستنیشانکرد و لەناویانبردووە کە سەر بە ئۆکرانیا بوون."
وەزارەتەکە ڕایگەیاند، ٤٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی ڤۆرۆنیژ، ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نیژنی نۆڤگۆرۆد، ١٠ فڕۆکە لە بێلگۆرۆد، ٦ لە کورسک، ٤ لە لیپێتسک، ٢ لە ڤۆڵگۆگراد، ٢ لە باشکۆرتستان و ١ لە ناوچەی ساراتۆڤ خراونەتە خوارەوە.
مۆسکۆ جەخت لەوە دەکاتەوە کە کیێڤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و تەقەی تۆپخانەی بەکارهێناوە بۆ بە ئامانجگرتنی ناوچە مەدەنییەکانی رووسیا و ژێرخانی ئەو وڵاتە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانی رووسیا، لە بەرامبەردا، تەنها ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا و دامەزراوەکانی پیشەسازی بەرگری و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی و ناوەندەکانی چاککردنەوە و بەرهەمهێنانی ئۆکرانیایان کردووەتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای سزای لەسێدارەدان بۆ دیلە فەلەستینییەکان لەلایەن لیژنەی ناسراو بە ئاسایشی کنێستی رژێمی داگیرکەرەوە ئیدانە کرد و بە لووتکەی دەستدرێژی و پێشێلکاریی ڕێکخراوی رژێمی داگیرکەر دژی گەلی فەلەستینی لە قەڵەم دا.
لە غەززەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بە گشتی وێران بووە دەیان هەزار فەلەستینی لە ژێر مەرجەکانی دژواردا هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی هێزە داگیرکەرەکان لە چەندین تەوەرەی ڕۆژهەڵاتیی کەرتی غەززە ڕاگەیەندراوە.